ڕاپۆرته‌كان له شاره‌كانی مه‌ریوان و كامیاران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی ئه‌م دوو شاره به ناوه‌كانی “ئامانج نی‌ك په‌ی” و “فه‌رزاد حسێنی” هه‌ركام به ٢ و ٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەندامێکی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە ناوی “ئامانج نیک‌په‌ی” دانیشتووی گوندی “نێ”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان، لە لایەن دادگای ڕژیم له‌مشاره به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بە ٢ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی بەفرانباری ساڵی ٩٨، ناوبراو لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه دەستبەسەر و ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەشەممەی هەمان ساڵ بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٤٠٠ میلیۆن تەمەنی بە شێوەی کاتی له زیندان ئازاد کرابوو. له لایه‌كی دیكه‌وه، لقی ١ی دادگای ڕژیم له شاری سنە، چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی گوندی “دێوەزناو” و دانیشتووی شاری کامیارانی بە ناوی “فەرزاد حسێنی” تەمەن ٣١ ساڵ، بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعلیقی و ٥ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد.