به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی پیرانشار له‌لایه‌ن دادگای ڕژیم له ورمێ، به ٣٣ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “محه‌ممه‌د مۆرادی” كه ڕۆژی ١٥ی خه‌رمانان به تۆمه‌تی “ئه‌ندامێتی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ ڕه‌زبه‌ر، له لایه‌ن دادگای ڕژیم له ورمێ، به ٣٣ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. شایانی باسه، ناوبراو له كاتی دهستبهسهركرانییهوه هه‌تا كاتی ڕاگه‌یاندنی حوكمه‌كه‌ی له مافی هه‌بوونی پارێزه‌ر بێبه‌ش بووه.