به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لێکۆڵەرێکی زانستەکانی بۆشایی ناسی و خەڵکی شاری سونقوڕ و کولیایی سهر به ئۆستانی کرماشان كه سێ ساڵ لهمهوبهر دەستبەسەر کرابوو، حوکمی زیندانی بە سەردا سەپاوە.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، “سادق عەباسی”، لێکۆڵەری زانستەکانی بۆشایی ناسی و خەڵکی شاری سونقوڕ و کولیایی سەر بە ئۆستانی کرماشان، دوای ئەوەی کە ڕۆژی ١٥ی بەفرانباری ٩٦ لە لایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتهوه لە ماڵەکەی خۆی لە شاری تاران دەستبەسەر و بۆ بەندی ٢٠١٩ی زیندانی ئێوین گوازرابوویهوه، حوکمی دوو ساڵ زیندانی بە سەردا سەپاوه. شایانی باسه، ناوبراو ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕی پێرارهكه لەلایەن دادگای ڕژیم له تاران بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە تێلێگرامییەکانی سەر بە “ڕێکخراوی موجاهدینی خەلق” و ”هاندانی خەڵک بۆ بەشداری لە خۆپێشاندانەکان” حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.