به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ کە دوو ساڵ پێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمهوه دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن دەزگای دادوەریی ئەو وڵاتەوە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، “شاکر بێهرووزی”، بەندکراوی سیاسی خەڵکی ورمێ لە لایەن لقی دووی دادگای ئەمشارە بە تۆمەتی “بەغی” و “ئەندامبوون لە یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” به ئێعدام مهحكووم كراوه و ئهم حوكمه بە فەرمی بە پارێزەرەکەی ڕاگەیەندراوە. جێگهی ئاماژهیه، “شاکر بێهرووزی” خەڵکی دزەی مەرگەوەڕ، له کۆتایی مانگی ڕەشەممەی پارهكه، لە لایەن لقی دووی دادگای ڕژیم له شاری ورمێ حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپابوو.
