ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه حوکمی لە سێدارەدانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ئیلام كه بە تۆمەتی “کوشتنی به‌ئەنقەست” ماوه‌ی ٣٠ ساڵه له زیندان ڕاگیراوه، پەسەند کراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “موعین سەلاوەرزی زادە” تەمەن ٥٥ ساڵ و دانیشتووی ئاوایی “حەوت کانی” سەر بە شاری ئاوەدانان لە ئۆستانی ئیلام، لە بەندی ٤ی گشتی زیندانی دەرەشار كه بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی براکەی دەستبەسەر کرابوو، دوای ٣٠ ساڵ زیندان و چاوەڕوانی، حوکمی لە سێدارەدانی لە لایەن لقی ١٣ی دەزگای باڵای دادی کۆماری ئیسلامیەوە پەسەند کرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوبراو لە ڕێكه‌وتی ٢٩ی گوڵانی ساڵی ١٣٧٠، براکەی خۆیی بە ناوی “شامڵ سلاوەرزی زادە” لە شەرێکدا کوشتووە و لەو کاتەوە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە بووە. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چالاکێکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی دێهگولان به‌ناوی “سابیر قادری” کە پاییزی ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ئه‌ندامبوون له‌یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوكمی پێنج ساڵ و هه‌روه‌ها به تۆمه‌تی “پڕوپاگاندا له‌دژی نیزام” حوكمی یه‌كساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه. شایانی باسه، دانیشتنی دادگای پێداچوونەوەی سابیر قادری ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەرمانانی ئەمساڵ بەڕێوەچووە و حوکمی ناوبراو بۆ ٢٨ مانگ و ٨ مانگ بەندکران کەم کراوەتەوە.