به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بانە كه بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له لایه‌ن دادگاوه به ئێعدام مه‌حكووم كرا.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، “سامان کەریمی” خەڵکی شاری بانە لە لایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له‌شاری سنە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی سێدارە و ١٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوبراو مانگی گوڵانی ساڵی ٩٧ لە لایەن ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کراوە. شایانی باسه، په‌روه‌نده‌ی ناوبراو بە مەبەستی پێداچوونەوە ناردراوەتە دادگای پێداچوونەوەی ئۆستانی كوردستان. هەتا ئێستا هەواڵی دەستبەسەرکران و هەروەها حوکمدرانی سامان كه‌ریمی لە لایەن ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه میدیایی نەکراوەته‌وه.