کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

سه‌پاندنی باجی ١٣ ملیۆن تمه‌نی به‌ سه‌ر ده‌ستفرۆشانی شاری سنه‌ له‌ لایه‌ن شاره‌داری

سه‌پاندنی باجی ١٣ ملیۆن تمه‌نی به‌ سه‌ر ده‌ستفرۆشانی شاری سنه‌ له‌

له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا،  شارەداریی سنە بە مەبەستی ئیزندان بە دەسفرۆشەکانی شەقامی فێردۆسی لەو شارە، بۆ کاسبی‌کردن لە کاتی شەوانەدا، لە هەر دەسفرۆشێک بڕی ١٣ ملیۆن تەمەن پارەی وەرگرتووە.

به‌ پێی راپۆرته‌كان و بە وتەی یەکێک لە دەسفرۆشەکانی شەقامی فێردۆسی، شارەداری بۆ ئەوەی ئیزنیان پێ بدات کە شەوانە کاسبی بکەن، بڕی ١٣ ملیۆن تمەن پارەی لێیان وەرگرتووە. شایانی باسه‌، پێشتریش و لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵ، بەپێی گەڵاڵەی خاوەنکاریی شارەداری بۆ ڕێکخستنی دەسفرۆشەکان، لە دوو نۆرەی شەو و ڕۆژدا،  دەسفرۆشەکانی شەقامی فێردۆسی دەبوایە بۆ هەر مێزێک بڕی ٣٢٧ هەزار تمەن پارە بە خاوەنکاری شارەداری بدەن. پاش سەنگفەڕشکردنی ئەو شەقامە سەرئەنجام شارەداری بڕیاری دابوو، کە دەسفرۆشەکان لەو شەقامەدا دەتوانن لە کاتژمێر ٦:٣٠ خولەکی ئێوارە بەدواوە دەسفرۆشی بکەن.