نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران و وێنزۆئێلا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی خه‌رمانان باسی له سه‌پاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گه‌مارۆكانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی كۆماری ئیسلامیی كرد.
ناوبراو جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه جگه له تازه‌كردنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان له‌دژی ئێران، سه‌رجه‌م به‌ربه‌سته‌كانی وه‌ك، پێش‌گرتن به پیتاندنی ئۆران‌یۆم و چالاكییه‌كانی ئه‌تۆمی، پێش‌گرتن به تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی و به‌رهه‌مێهنانی مووشه‌كی بالێستیك و هه‌روه‌ها ڕاگوێزرانی زانیاریی پێوه‌ندیدار به فه‌نناوه‌ری هه‌سته‌یی و مووشه‌كی، له ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی سێپتامبره‌وه كارا ده‌كرێنه‌وه. شایانی باسه، مۆڵه‌تی ٣٠ ڕۆژه‌ی دیاری كرا‌و له ڕێككه‌وتننامه‌ی هه‌سته‌یی، ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانان كۆتایی پێ دێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “مایك پۆمپێئۆ” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له مانگی ئاگۆست به ئاماده‌بوونی له دانیشتنی شوڕای ئاسایشی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، خوازیاری كاراكردنه‌وه‌ی “میكانیزمی ماشه” و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گه‌مارۆكان له‌دژی ئێران ببوو.