کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

سه‌نعه‌ت و تیجاره‌تی عه‌زاداری له‌ سه‌رده‌می كۆرۆنادا

54759410 303

نهخۆشیی كۆرۆنا بۆ جارێكی دیكهنیشانی دا كهگیان و سڵامهتی خهڵك بۆ حكوومهتی ئیسلامی هیچ بایهخێكی نییه‌. ئێرانی ژێر دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامی لهچاو زۆربهی وڵاتانی جیهان خاوهن خوارترین ستانداردهلهبواری بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ ویرووسی كۆرۆنا و پاراستنی تهندرووستیی خهڵك. لهزۆربهی وڵاتانی جیهان، لهڕێگهی پهیڕهوكردنی مهودادانانی كۆمهڵایهتی، لێدانی ماسك، تێستی بهرین و خێرای خهڵك، گهندبڕ كردنی بهردهوامی ئامرازهكانی گواستنهوهی گشتی، پاك و خاوێنییكهسی، قهرهنتینهی بهربڵاوی بهشێكی بهرین لهخهڵك، هاوئاههنگی لهگهڵ بڕیار و پێشنیاری ناوهندهكانی تهندرووستی و زانستیی جیهان و بهتایبهت واكسیناسیۆنی بهشێكی بهرین لهخهڵك، تهرخان كردنی بوودجهو ئیمكاناتی زیاتر بۆ پێشگیری، بارهێنان و بهرپرسایهتی وهخۆگرتنی خهڵك بهرامبهر بهپهتای كۆرۆنا، كڕینی بهرینی واكسێنی ستاندارد و كاریگهر، توانییان ئاماری تهڵهفاتی ویرووسی كۆرۆنا بهكهمترین ئاست بگهیهنن.

بهڵام كۆماری ئسیلامیی بهئانقهست بهپێچهوانهی ڕێنوێنییهپزیشكی و زانستییهكان ههنگاوی ههڵگرت. سهرانی ڕژیم بۆ ماوهیهكی زۆر دهستیان دایهحاشالێكردن و شاردنهوهی ئاماری مهرگی كۆرۆنا، تا ههڵبژاردنهكهم ڕهونهقهكهیان تهعتیل نهبێت. لهچوونی فڕۆكهكان بۆ وڵاتی چین لهوپهڕی بڵاوبوونهوهی كۆرۆنادا ڕێگیریان نهكرد، لهمزگهوت و ناوهندهمهزههبییهكان دهستیان دایهكۆبوونهوهو بهڕێوهبردنی ڕێوڕهسمی عاشووڕا و تاسووعا. قهرهنتینهی بهرینی خهڵك لهو ناوچانهی كهكۆرۆنا پهرهی سهندبوو نهخرایهدهستووری كارهوهو لههاتنی واكسێنهبهناوبانگ و موعتهبهرهجیهانییهكان بۆ ئێران بهبیانووی دژایهتی لهگهڵ ڕۆژئاوا ڕێگری كرا. تهنانهت لهبهرئاورد لهگهڵ وڵاتێكی وهك عهرهبستان كهڕێوڕهسمی حهجی ساڵانهی بهخاتری كۆرۆنا تهعتیل كرد، ڕژیمی ئیسلامی حازر نهبوو ڕێوڕهسمی مانگی موحهڕهم و باقیی كۆبوونهوهمهزههبییهكان بهشێوهی كاتی ڕابگرێت.

بهبینانووی بهرههمهێنانی واكسێنی ناوخۆیی، خهڵكیان لهچاوهڕوانیدا ڕاگرت و بێجگهلهگاڵتهجاڕیی دهزگای ویرووسیابی سپا،واكسێنی بهرهكهتیان درووست كرد كهلهلایهن هیچ ناوهندێكی گرینگی دهرمانی و تهندرووستیی جیهانییهوهتهئید نهكراوهو لههیچ بڵاوكراوهو جۆرناڵێكی موعتهبهری زانستیدا، زانیارییهك سهبارهت بهم واكسێنهبهدی ناكرێت.

بهلهبهرچاوگرتنی دوایین ئامارهكانی ئێستا سهبارهت بهنهخۆشیی كۆرۆنا لهئێران، كهبههیچ شێوهیهك جێگای متمانهنین، پتر له١٠٠ ههزار كهس گیانیان لهدهست داوهو چوار ملیۆن كهسیش تووشی ئهم نهخۆشییهبوون. كهمبوونی دهرمان، نهبوونی تهختی نهخۆشخانه، كهمبوونی ژمارهی پهرستار و دكتور، ئێرانی بهرهو تهعتیلی و قهیران بردووه‌. كار گهیشتووهتهجێگایهك كهحكوومهت توانای دابین كردنی كفن و دهفنی نهخۆشهكانی نییه‌. لهئێستادا ٣٥٩ شارستان لهباروودۆخی سوور، ٥٩ شارستان لهباروودۆخی نارنجی و ٣٠ شارستان لهباروودۆخی زهرد دان. حكوومهتی ئسیلامی لهههلومهرجێكدا كهتوانانی دابین كردنی تابووت و ناشتنی نهخۆشانی كۆرۆنای نییه، ملیاردها دۆلار بۆ سهركوت لهناوخۆی ئێران و ناردنی تیرۆریسم بۆ دهرهوهی وڵات ههزینهدهكات.

حاكمانی ئێران، تۆڕی بهرینی ئاخوندهگرینگ و سهرهكییهكانی ڕژیم، فهرماندهكان و ڕێبهریی هێزهنیزامی و ئهمنییهكان و ئاغازادهكان، خۆیان باشترین كهرهستهی پزیشكی و دهرمانییان لهئیختیار دایهو تهنانهت بهدهگمهن ههواڵی مهرگی ئاخوندێكی ٩٠ تا ١٠٠ ساڵهبههۆی تووش بوون بهنهخۆشیی كۆرۆنا دهبیستین. ئهوهش لهحاڵێكدایهكهڕێژهی گیان لهدهستدانی خهڵكی ئاسایی بهتهمهنی ٣٠ تا ٥٠ ساڵ، كهواكسێنی بهرهكهتی حكوومهتیان وهشاندووه، چهند بهرابهر بووه‌.

ئهوهیكهزیاتر لهههموو فاكتۆرهكانی دیكهڕێژهی مهرگی ویرووسی كۆرۆنای بردهسهر، نابهرپرس بوونی دهزگای مهزههبی و ئیمام جومعهو مزگهوتهكان، ڕۆڵی خرابكارانهی ئاخوندهكان لهتهعتیل نهكردنی تیجاڕهتی عهزاداریدا بوو كهلهناوهندهسهر بهستراوهكان و یان لهسهر شهقامهكان ههزاران كهسیان بانگهشهی كۆبوونهوهو سینهزهنی دهكرد. ههیئهتهكانی عهزاداری و نۆوحهخوێنی كهبههاندانی ڕاستهوخۆی عهلی خامنهیی و ئاخوندهسهرهكییهكانی ڕژیم بهڕێوهدهچوون، یهكێك لههۆكارهجیددییهكانی بڵاوبوونهوهی بهرینی ویرووسی كۆرۆنا لهئێرانه‌.

مهداحانی مهزههبی كهسهربهدهزگا ئهمنییهكان و باندی خامنهیین، بهیارمهتیی سهدا و سیمای كۆماری ئیسلامی ههوڵیان دا ژمارهیهكی ههرچی زیاتر لهخهڵك بهرهو ڕێوڕهسمی عهزاداری ڕاكێشن و بهكردهوهلهبڵاوبوونهوهیبهرینی ویرووسی كۆرۆنا و ڕێژهی باڵای مهرگی هاووڵاتییاندا ڕۆڵێكی چالاك و جیددییان بینیوه‌. بهڵام ڕژیم بهوهش ڕازی نهبووهو بهشێوهی جۆراوجۆر لهههوڵی ناردنی مهداح، ئاخوند و نۆوحهخوێن بۆ وڵاتانی دهورووبهر و شوێنهكانی دیكهی جیهاندا بووهو باڵوێزخانهو كۆنسوولخانهكانی دهرهوهی وڵاتی خۆی كردووهتهناوهندێك بۆ بڵاوكردنهوهی ویرووسی كۆرۆنا لهوڵاتانی دیكه‌.

بێجگهلهبێ كهفایهتیی حاكمانی ئیسلامیی ئێران، نابهرپرس بوونی بهشێك لهخهڵك كهسهرهڕای ئاگاداربوون لهپێویستیی پهیڕهوكردنی مهودادانانی كۆمهڵایهتی، لهڕێوڕهسمهمهزههبی و لهزهماوهند و باقیی كۆبوونهوهكانی دیكهدا بهشداری دهكهن، بهداخهوهئاماری قوربانییانی بردووهتهسهرێ.

لهباروودۆخێكدا كهڕژیم لهبواری پێشگیری كردن لهویرووسی كۆرۆنا داماو و بێتوانایهو بهرپرسانی ڕژیم یهكتر بههۆكاری خوڵقانی ئهم باروودۆخهدهناسێنن، بهشی توندئاژۆی مهزههبیی كۆمهڵگا و مۆرهئهمنییهكانی حكوومهت دهستیان داوهتهپهرهپێدان بهتیجاڕهت و سهنعهتی عهزاداری و بهكردهوه، بهیارمهتیی بهشێكی نابهرپرس لهخهڵك قهیرانی كۆرۆنایان توندتر كردووهتهوه‌.

لهجهرگهی بێتوانایی و داماویی ڕژیم لهچارهسهركردنی قهیرانی كۆرۆنا، بهشی پێشڕهوی كۆمهڵ و چالاكانی مهدهنی پێویستهزیاتر لهڕابردوو لهگهڵ ناوهندهكانی تهندرووستی و دهرمانیی جیهانی یهكگرتوو و هاوئاههنگ بن و لهڕێنوێنییهكانیان بۆ بهرهنگاربوونهوهو پێشگیری كهڵك وهرگرن. ڕژیمێك كهخۆی هۆكار و بڕیاردهری كوشتن و قهتڵوعامی ههزاران بهندكراوی سیاسی و نهیاری حكوومهته، ڕژیمێك كهلهدهرهوهی وڵات و تهنانهت لهوپهڕی بڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنادا خهریكی تیرۆری نهیارانی سیاسیی خۆیهتی، نابێ و ناكرێ لهئاست گیان و تهندرووتیی خهڵكدا متمانهی پێبكرێ. شێوهی بهڕێوهبردنی ویرووسی كۆرۆنا لهلایهن حكوومهتی ئسیلامییهوه،كوشتارێكی بهكۆمهڵی لێكهوتووهتهوه‌. پاسدارپزیشكهكانی كۆماری ئیسلامی كهپۆستی وهزارهت و پارێزگاریی مهجلیسیان وهئهستۆیهو ههموو بهرپرسانی ورد و درشتی ڕژیم و بهتایبهت عهلی خامنهیی كهلههاوردهكردنی واكسێنی كۆرۆنا ڕێگریان كرد، بهرپرس و هۆكاری ئهم كوشتارهبهكۆمهڵهی خهڵكی ئێرانن و پێویستهدرهنگ یان زوو لهئاست ههموو جهنایهتهكانیان وڵامدهرهوهبن.