کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

سه‌مای خۆفناكی كۆرۆنا و دواخستنی ئاشكرای كڕینی واكسێن له‌ لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌

پتر لهیهك ساڵ بهسهر گیان لهدهست دانی یهكهمین تووش بووانی نهخۆشیی كۆویدی ١٩دا تێپهڕ بووه‌. لهئێستادا ژمارهی كهسانێك كهبههۆی ئهم ویرووسهوهلهئاست جیهانیدا، گیانیان لهدهست داوه، سنووری یهك ملیۆن و ٧٠٠ ههزار كهسی تێپهڕاندووهو ئهم ژمارهیهلهوانهیهلهمانگهكانی زستاندا لهنیوكورهی باكووریی زهوی، یهكجار بڕواتهسهرێ. ئهوهش لهحاڵێك دایهكهبهدهیان ملیۆن كهسیش تووشی ئهم نهخۆشییهبوون و پێنوهی گرفتارن. ههواڵی پهیوهندیدار بهبڵاوبوونهوهی ئهم ویرووسهو دواهاتهكانی، هێشتا بهرنامهی زۆرێك لهههواڵنێریهكانی جیهانی بهخۆوهتهرخان كردووه‌. تهوهری چۆنیهتیی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ ئهم پهتایهو كهم كردنهوهی كاریگهریهكانی لهسهر وهدهست هێنانی قازانجی سهرمایه، چووهتهناوهندی سیاسهت و كێشمهكێشی باڵهكانی دهسهڵاتی سهرمایهدارییهوه‌. لهگهڵ ئهم گۆڕانكاریانه، دواهاتهڕووحی و دهروونییهكانی مهرگی ئازیزان، لهدهست دانی پیشهو داهات و كهوتنهژێر هێڵی ههژاری و ئهو بهربهستانهی كهبهسهر بوارهجۆراوجۆرهكانی ژیانی كۆمهڵایهتیدا سهپاون، ژیانی ڕۆژانهی میلیاردها مرۆڤی دژوارتر كردووه‌.

لهئێران لهو جێگهوهكهكاربهدهستانی ڕژیمی ئیسلامی، ههر لهسهرهتاوهلهئهنقهست، دهستیان دایهنهێنكاری و درۆنانهسهبارهت بهڕاستیهكانی پهیوهندیدار بهكات و پانتایی بڵاوبوونهوهی ئهم ویرووسهو لهبهرامبهر خواستی قهرهنتینهی شار و شوێنهئایینییهكان موقاومهتیان كرد، خهڵكی ئێران كهوتنهبهر سهخت ترین شهپۆلهكانی كۆرۆناوه‌. كاریگهرییهكانی ئهم پهتایه، لهسهر پهرهسهندنی ههژاری و بێكاری و ئازارهكۆمهڵایهتیهكان، كارهساتبار بووه‌. بهپێی ئامارهڕهسمییهكان لهئێران ههتا ئێستا پتر لهیهك ملیۆن تووشی نهخۆشیی كۆرۆنا بوون و پتر له٥٥ ههزار كهسیش بههۆی ئهم نهخۆشییهوهگیانیان لهدهست داوه‌. بهڵام لێكۆڵینهوهی ناوهندهسهربهخۆكان و تهنانهت هێندێك لهكاربهدهستان و ناوهندهكانی ڕژیم، دهرخهری ئهو ڕاستییهن كهئاماری واقعی قوربانییان ٣ تا ٧ هێندهی ئهو ئامارهڕهسمییانهیه‌‌ كهلهلایهن وهزارهتی تهندرووستیی ڕژیمهوهڕاگهیهندراوه‌.

لهسهروبهندی ساڵی نوێی زایینیدا و لهگهڵ بڵاوبوونهوهی ههواڵی بهرههم هاتنی واكسێنی كۆرۆنا، هیوای كۆنتڕۆڵی ئهم قهیرانهو گهڕانهوهبۆ باروودۆخی ئاسایی، لهئاستی جیهانیدا بههێزتر بووه‌. دهوڵهتانی سهرمایهداری ههر لهئێستاوهبۆ نۆژن كردنهوهی ئابوورییهقهیران لێدراوهكهیان لهسهردهمی پاش كۆرۆنادا، بهرنامهدادهڕێژن. لهنهبوونی ڕێگاچارهیهكی سۆسیالیستی بۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ گشتگیر بوونی كۆرۆنا، چین بهههوڵی ئۆتۆریتهخوازانهی دهوڵهت و بهگرتنهبهری ستراتێژی هێرشبهرانهی تێست وهرگرتن، بهئامانجی شوێن گرتن و پچڕاندنی ڕنجیری گواستنهوهی ویرووسی كۆرۆنا، پاپهندكردنی ههمووان بهڕهچاوكردنی پێوهرهتهندرووستییهكان و قهرهنتینهی سهختگیرانه، بووهتهمۆدێلێك بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی كاریگهری قهیرانی كۆرۆنا. لهحاڵێكدا كهباقیی زلهێزهئابوورییهكانی جیهان، لهگهڵ شهپۆلی توندی قهیرانی كۆرۆنا دهرگیرن، ڕێژهی گهشهی ئابووری لهوڵاتی چین گهیشتووهتهوهسهردهمی پێش سهرههڵدانی پهتای كۆرۆنا.

ئهگهرچی بهرههم هاتنی واكسێنی نوێ، هیوای كۆتایی هاتنی ویرووسی كوشندهی كۆرۆنای بههێزتر كردووه، بهڵام بهرههم هاتنی واكسێن و پێكهێنانی ئیمهنیی پێویست بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی یهكجاریی ئهم ویرووسه، هێشتا مهودایان یهكجار زۆره‌. لهئهمریكا، ئهگهرچی پڕۆسهی واكسیناسیۆن دهستیپێكردووه‌. بهڵام پێشبینی كراوهكهپێكهێنانی ڕادهی ئیمهنیی پێویست، لهوانهیهتا زستانی ساڵی داهاتوو بخایهنێ. بهپێچهوانهی ئهوهیكهكۆرۆنا، قهیرانێكی جیهانییه، بهڵام كۆمپانیهكانی بهرههمهێنهری ئهم واكسێنههێشتا ناتوانن لهئاست پێداویستیی جهمعییهتی جیهان دهست بدهنهبهرههمهێنانی ئهم واكسێنهو هێشتا هیچ نیشانهیهك لهوهیكهحهقی ئیمتیازی بهرههمهێنانی بهرینی ئهم واكسێنهیان لهئاستی جیهانیدا پێدرابێ، نابیندرێ. ئهو وڵاتهدهوڵهتهمهندانهی كهتهنیا ١٣ لهسهدی جهمعییهتی جیهانیان لهخۆگرتووهبۆ دابین كردنی سهرچاوهی ماڵیی واكسێنهكهكێشهیهكیان نییه‌. بهڵام زۆرێك لهوڵاتهههژارهكان، توانای ڕاوهستانیان لهمهیدانی كێبهركێی جیهانی بهرههمهێنانی ئهم واكسێنهنییه‌. لهمهیدانی ئهم كێبهركێیانهشدا، كۆرۆنا، ههژارانی زیاتر دهكاتهقوربانی. تهوهری بڵاوكردنهوهی واكسێنیش خۆی گرفتێكی واقعییه‌. واكسێنی بیونتێك-‌فایرێز، كهڕێژهی كاریگهر بوونی ٩٥ لهسهد بهرئاورد كراوه، پێویستهلهسهرمای ٧٠ پلهژێر سفردا ڕابگیرێت. كهوابوو پێویستی بهسیستمی بڵاوكردنهوهی سارد ههیهكهلهوڵاته‌‌ ههژارهكاندا بهدهگمهن وهگیر دهكهوێت و لهزۆرێك لهوڵاتهكانی دیكهش بهڕێژهی پێویست بوونی نییه‌. ڕێكخراوی تهندرووستیی جیهانیی پێشبینی كردووهكهنهبوونی تۆڕی بڵاوكردنهوهی سارد، لهئێستاوهدهبێتههۆی مهرگی یهك و نیو ملیۆن مرۆڤ، كهدهكرێ پێش بهقوربانی بوونیان بگیرێت. ئهم بهربهستانهلهحاڵێكدایهكهبهباوهڕی ناوهندهپزیشكیهكانی جیهان ئهگهر ئهم نهخۆشییهكۆنتڕۆڵیش بكرێ وهك ویرووسێكی خۆجێیی ههر دهمێنێتهو تهنانهت لهوڵاتانێكیش كهتوانای واكسێنی جهمعییهتهكهیان ههیه، دووبارهسهرههڵدهداتهوه‌. ئهم داتایانهپێمان دهڵێن كهدهستڕاگهیشتنی گشتی بهواكسێنی بهخۆڕایی كۆرۆنا تا چ ڕادهیهك بۆ مرۆڤایهتیی گرینگ و حهیاتییه‌.

بهڵام لهئێران، كاربهدهستانی كۆرۆنا سهبارهت بهدابین كردنی واكسێنی كۆۆناش دهستیان كردووهبهناتهباوێژی و درۆنانهوه‌. ڕۆژی چوارشهممهحهسهن ڕووحانی، پاش ناتهباوێژیی فراوانی كاربهدهستانی ڕژیم، لهدانیشتنی ههیئهتی دهوڵهتدا ڕایگهیاند كه‌: “سهبارهت بهواكسێنی كۆرۆنا ههوڵی پێویست ئهنجام دراوه‌”. ئهم وتانهلهحاڵێكدایهكهڕۆژێك پێشتر عهلی ڕهبیعی، وتهبێژی دهوڵهت لهكۆنفڕانسی ڕۆژنامهوانیی حهفتهیی خۆیدا تهئكیدی كرد كهپهیوهست نهبوونی ئێران بهگرووپی تایبهت چالاكیی ماڵیئێف ئێی تی ئێف، كڕینی واكسێنی كۆرۆنای لهگهڵ كێشهبهرهوڕوو كردووهتهوه‌. پێشتریش عهلی موتهههری، نوێنهری پێشووی مهجلیسی ئیسلامی لهپۆستی توێتێریی خۆیدا نووسیبووی: “لهبهر ئهوهیكهئێران لهلیستی ڕهشیئێف ئێی تی ئێفدایه، نهیتوانیوهپارهی كڕینی واكسێنی كۆرۆنا بنێرێت“. كاتێك كهئێرانیان خستووهتهلیستی ڕهشهوه، بهو مانایهیهكههاوكاریی لهگهڵ ڕژیم، مهترسیی سپی كردنهوهی پاره دێنێتهئاراوهو دامهزراوهماڵی و بانكه‌‌كان، لهگهڵی موعامهڵاتی ماڵی ئهنجام نادهن.

بهلهبهرچاوگرتنی ئهم دواخستن و ناتهباوێژیی ئاشكرایانهی كاربهدهستانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیهكهدابین كردن و بڵاوكردنهوهی واكسێنی بهخۆڕایی كۆرۆنا، بووهتهیهكێك لهگرینگرین و خێراترین پێداویستییهكانی خهڵكی ئێران. پێویستهههڵسووڕاوان و پێشڕهوانی بزووتنهوهی كرێكاری و باقیی بزووتنهوهپێشڕهوهكۆمهڵایهتییهكانی دیكه، بهجهماوهری كردنی ههرچی زیاتری ئهم خواسته، دهوڵهت، بۆ كڕینی واكسێنی كۆرۆنا و بڵاوكردنهوهی بێبهرامبهری لهناو خهڵكدا، بخهنهژێر گوشارهوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-

نوێژی بێ ڕەونەقی هەینی تاران، گەندەڵکار پاداشتیش وەردەگرێت

-