پێشبینی ده‌كرا كه ده‌وره‌ی سه‌رۆك كۆماریی ڕه‌ئیسی به تیرۆر و پیلانگێڕی ده‌ستپێبكات. له دوو سێ ڕۆژی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی ناوبراو، چالاكێكی سیاسیی كورد له ڕێبه‌ریی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان له شاری هه‌ولێر تیرۆر كرا. له شاری نه‌غه‌ده ده‌ستی ڕژیم له پیلانگێڕیی په‌ره‌پێدانی شه‌ڕی تورك و كورد دا ده‌بێندرێت كه گیان له‌ده‌ست دان و برینداربوونی چه‌ند هاووڵاتیی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. ماوه‌یه‌كه مه‌ترسیی هه‌ڵگیرسانی ناكۆكیی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی له لایه‌ن ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵكی شارستانی نه‌غه‌ده‌دا ده‌سووڕێته‌وه. مۆره مه‌حه‌لییه‌كانی ڕژیم به پیلانگێڕیی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، به‌شوێن دهرفهتێكهوهن تا له شوێنكه‌وه و به‌بیانوویه‌كه‌وه ئه‌م ئاگره هه‌ڵگیرسێنن. سه‌ره‌نجام ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ به خوڵقانی ڕووداوێكی جه‌نایه‌تكارانه كه تێیدا لاوێكی ١٨ ساڵ ته‌مه‌نی كورد له تهعمیرگایهكی ئۆتۆمبێل كوژرا، ئه‌م ئاگره داگیرسا. پاشان به‌ره‌و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه بۆ دادخوازی له به‌رامبه‌ر كهڵانتهریی شار كۆببوونه‌وه ته‌قه‌یان كرد و لاوێكی دیكه‌یان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوشت.
به‌ڵام به‌خۆشییه‌وه، ژانی هاوبه‌ش و نه‌فره‌تی گشتی له كۆماری ئیسلامی ده‌رفه‌تی به پیلانگێڕانی ڕژیم نه‌دا تا له‌وه زیاتر له‌م ڕووداوه كه‌ڵك وه‌گرن. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ به‌یانییه‌كی هاوبه‌ش به واژۆی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی كورد و تورك له ئاستی شاری نه‌غه‌ده‌دا بڵاو بۆوه كه نیشانی ده‌دا خه‌ڵكی وشیاری ئه‌مشاره ده‌ستی ڕژیمیان خوێندووه‌ته‌وه و ناكه‌ونه داوی پیلانگێڕیی جهنایهتكارانهیهوه. له‌م به‌یانییه‌یه‌دا هاتووه:
“له حاڵێكدا كه بێكاری و نه‌خۆشیی و مه‌رگی كۆرۆنا به‌رۆكی كۆمه‌ڵی گرتووه، به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، خه‌ڵك به‌هه‌موو ته‌مه‌ن و جنسییه‌ت و ڕه‌گه‌ز و زمانێكه‌وه ده‌بنه قوربانیی په‌تای كۆرۆنا. خه‌ڵكی بێكار و نه‌دار و ده‌ست ته‌نگ و تووڕه‌ی ئاماده‌ی خرۆش، له‌ئاست چكۆله‌ترین ڕووداوه‌كاندا كاردانه‌وه‌ی توند نیشان ده‌ده‌ن. سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكییه‌ك ده‌بێته هۆی گه‌لێك كاردانه‌وه‌ی نه‌خوازراو. دوژمنانی خه‌ڵكی تورك و كورد به هێنانه مه‌یدان و هیدایه‌تی مۆره به‌دناوه‌كانی خۆیان ته‌پڵی ده‌مارگرژی و ناكۆكیی قه‌ومی و ئایینی ده‌كوتن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن وێڕای به‌لاڕێدابردنی ناڕه‌زایه‌تیی لاوان، له‌سه‌ر به‌ستێنی واقعیی كۆمه‌ڵگایه‌ك كه گرفتاری بێكاری و نه‌خۆشی و گرانییه، له ئاوی لێڵ ماسی بگرن“. له درێژه‌ی به‌یانییه‌كه‌دا هاتووه:
“هاوشارییانی تورك و كوردی دانیشتووی نه‌غه‌ده و ده‌ورووبه‌ر!
ئێمه به سه‌دان ساڵه كه له‌په‌نا یه‌كتری ژیانێكی هاوبه‌ش و ئاشتی خوازانه‌مان بووه و هه‌یه. ئه‌ساسه‌ن له نێوان خه‌ڵكدا هیچ هۆكارێك بۆ ناكۆكی و گرژی بوونی نییه. هاوشارییانی ئازیز! پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی ئێمه به‌دڵی گه‌نده‌ڵان و كه‌سانێك نییه كه ڕانتی چه‌ند هه‌زار ملیاردییان له ئیختیار دایه. ئه‌وان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌م پێكه‌وه‌ژیانه نموونهئاسایهمان لێ تێكبده‌ن. داوا له گشت هاوشارییانی كورد و تورك ده‌كه‌ین كه وێڕای پاراستنی هێمنایه‌تیی خۆیان، له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان وشیارانه هه‌ڵسووكه‌وت بكه‌ن و پیلانی نگریسی دوژمنانی هه‌ر دوو میلله‌ت پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه. ئێمه پێكه‌وه به‌هێزین و دوژمنانی خه‌ڵك له‌م هێزه یه‌كجار ده‌ترسێن“.
كۆماری ئیسلامی كه له ئێستادا له‌ناو قه‌یرانگه‌لێكی ناعیلاجدا ده‌ست و پێ لێده‌دا، هاوشێوه‌ی نوقم بوویه‌ك كه بۆ ڕزگار كردنی خۆی ده‌ست بۆ هه‌موو شتێك ده‌بات، یه‌كجار پێویستی به ناكۆكی نانه‌وه له‌ناو ڕیزه‌كانی خه‌ڵكه. ناته‌بایی و ناكۆكی نانه‌وه له‌نێوان دیندار و بێ دین، له نێوان ژن و پیاو، شیعه و سوننی، به‌هایی و مسوڵمان، كورد و تورك، شار و دێ، ئه‌م پارێزگا و ئه‌و پارێزگا، بووه‌ته به‌شێك له ستراتێژی حكوومه‌تی ئیسلامی بۆ درێژه‌دانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی. پیلانگێڕیی وه‌ڕێخستنی شه‌ڕ و نه‌فره‌ت له نێوان خه‌ڵكی كورد و تورك له‌م باروودۆخه‌دا، سیاسه‌تێكی قیزه‌ون و مه‌ترسیداره كه پێویسته له‌ڕێگه‌ی یه‌كگرتوویی جه‌ماوه‌ری شه‌ریف و ئازادیخواز پووچه‌ڵ بكرێته‌وه.
هه‌ر له‌و ماوه كورته‌ی ده‌ست نیشانكرانی ڕه‌ئیسیدا، شایه‌دی كردهوهگهلێكین له لایه‌ن ڕژیمه‌وه كه به‌ر له‌وه‌ی نیشانه‌ی ستراتێژییهكی ڕوون بێت بۆ مانه‌وه، نیشانه‌ی داماویی و سه‌رلێشێواوی ڕژیمه. له ده‌ریاكاندا ده‌ست ده‌داته كرده‌وه‌ی شه‌ڕئه‌نگێزانه. حیزبوڵڵای لۆبنان به هاندانی كۆماری ئیسلامی، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی خۆجێیی چه‌ند مووشه‌ك به‌ره‌و ئیسرائیل ده‌هاوێت. له ئه‌فغانستان به‌ئاشكرا و به‌نهێنی خه‌ریكی پشتیوانی كردن له تاڵه‌بانه.
له‌ناوخۆی ئێرانیش ده‌ستی داوه‌ته پچڕاندن و خاو كردنه‌وه‌ی ئینتێرنێت، ده‌ستبه‌سه‌ركردن و ئه‌شكه‌نجه و كپ كردنی هه‌ر ده‌نگێكی ئازادیخوازانه تا له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری و له‌قاودرانی جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم ڕێگری بكات. له باروودۆخێكدا كه ڕۆژانه كۆرۆنا ژماره‌یه‌كی به‌رین نه‌خۆش ده‌خات و یان له‌گه‌ڵ مه‌رگ به‌ره‌وڕوویان ده‌كاته‌وه، ملیۆنان كه‌س به‌هۆی بێكاری و گرانیی كه‌مه‌رشكێن ژیانێكی یه‌كجار دژواریان هه‌یه، بنه‌ماڵه‌ی هه‌زاران به‌ندكراوی سیاسی ئێعدام كرا‌و خوازیاری موحاكمه‌ی ڕه‌ئیسی وه‌ك داڕێژه‌ی قه‌تڵوعامی به‌ندكراوانی گیان بهختكردوون، له وه‌ها باروودۆخێكدا داخ و كه‌سه‌ری ڕه‌ئیسی ئه‌وه‌یه كه نه‌یتوانیوه به‌هۆی كۆرۆنا ده‌ستی خامنه‌یی ماچ بكات!
حكوومه‌تی ئیسلامی و ڕه‌ئیسی باش ده‌زانن كه به تیرۆر، پیلانگێڕی، قه‌تع كردنی ئینتێرنێت و سه‌ركوت ناتوانن خه‌ڵك ناچار بكه‌ن كه له‌پێناو دابین كردنی پێداویستییه‌كانیان ده‌ست له خه‌بات هه‌ڵگرن. نه‌بوونی ئاو، كه‌مبوونی به‌رق، گرانی و بێكاری، به تیرۆر و سه‌ركوت وڵام نادرێته‌وه. ملیۆنان كه‌س له خه‌ڵكی بێبه‌ش و وه‌گیان هاتووی ئێران، ژنانی بوێر و مافخواز، خه‌ڵكی خه‌باتكاری كوردستان، جه‌ماوه‌ری سته‌ملێكراوی خووزستان و به‌لووچستان، ملیۆنان بێكار، كرێكارانی خه‌باتكار و پێ‌داگر، ناتوانن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ناچار به بێده‌نگی و قه‌بووڵ كردنی ژیانی فهلاكهتبار بكه‌ن.
ڕژیمی ئیسلامی له قه‌یرانێكی قووڵی سیاسی و ئابووری دایه و بێگومان درێژه‌ی سه‌ركوت و جه‌نایه‌ت، هه‌رزان بۆی ته‌واو نابێت. جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك خواستی ڕوون و خێرای خۆیان به ده‌نگی به‌رز به گوێی ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران و خه‌ڵكی جیهان گه‌یاند كه ئه‌ویش ڕووخاندنی ئه‌م ڕژیم و نیزامه سه‌ركوتگه‌ر و كۆنهپهرستهیه.