هاوكات له‌گه‌ڵ ته‌بلیغاتی به‌رینی میدیاكانی ڕژیم سه‌باره‌ت به هه‌ڵگرساندنی به ناو “شه‌ڕی موقاومه‌تی” له به‌رامبه‌ر توندبوونه‌وه‌ی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان و هات و هاواری فه‌رمانده‌كانی سپای پاسداران و هه‌ڕه‌شه كردنیان له ئه‌مریكا و ئیسرائیل، ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاری و جه‌ماوه‌ری به‌رده‌وامه و له ئێستادا باشترین پێوه‌ری لێكدانه‌وه‌ی باروودۆخی سیاسیی ئێرانه. له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، هه‌واڵی توندبوونه‌وه‌ی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان له دژی ئێران، هێرش بۆسه‌ر نهفتكێشهكان له كه‌نداو و سه‌رپێچیی ڕژیم له ئیجرای ڕێكه‌وتننامه‌ی به‌رجام، سه‌ردێڕی میدیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی و به شێك له میدیاكانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌خۆ گرتووه. ئه‌م میدیایانه به‌جۆرێك نیشان ده‌ده‌ن كه ته‌نیا مشت و مڕ و شه‌ڕه‌قسه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئێرانه كه چاره‌نووس و داهاتووی گۆڕانكارییه‌كانی ئێران دیاری ده‌كات. به پێچه‌وانه‌ی به‌شێك له ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازیی ئێران كه هه‌موو بهڕژهوهندییهكانی له شه‌ڕی نێوان ئه‌مریكا و ئێران ده‌بینێته‌وه، له ترامپ تا سه‌رانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا چه‌ندین جار به ئاشكرا ڕایانگه‌یاندووه كه به نیاز نین كۆماری ئیسلامی بڕووخێنن. ئه‌گه‌ر ستراتێژی كۆماری ئیسلامی هه‌وڵدان بۆ مانه‌وه‌یه، ستراتێژی ئه‌مریكاش سازش له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی و یارمه‌تیدانی ڕژیمی ئیسلامییه بۆ مانه‌وه‌ی و ته‌نیا مشت و مڕهكه له سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م سازش به چ قیمه‌تێك ته‌واو بێت. هه‌ر دوولا حه‌تمی بوونی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاری و جه‌ماوه‌رییان له ئێران له‌به‌رچاوه و نیگه‌رانی كردوون. هه‌وڵ ده‌ده‌ن هاوكات مشت و مڕهكانیان به شێوه‌یه‌ك به‌رنه‌پێشه‌وه كه له‌سه‌ر فه‌زای سیاسی و ده‌روونی كۆمه‌ڵگای ئێران كاریگه‌ری بێت و پێش له درێژه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری بگرن.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای توندتر بوونه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا و په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری هه‌ژاری و فهلاكهتی ئابووری و ته‌بلیغاتی به‌رین و فریوكارانه و درێژه‌ی سه‌ركوت و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و مه‌حكووم كردنیان به شهللاق و زیندان، خه‌باتی كرێكاران، موعه‌لیمان، خانه‌نشین كراوان و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه. بۆ نموونه، كرێكارانی شیركه‌تی هێپكۆی ئه‌راك دوای دوو ڕۆژ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له كارخانه و هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی ئه‌مشاره، ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی خه‌رمانان بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان دا و بۆ چه‌ند كاتژمێرێك ڕێگه‌ی ئاسنی شۆماڵ بۆ جنووبی ئهراكیان به‌ست. كرێكارانی ناڕازیی هێپكۆ خوازیاری پێدرانی حه‌قدستی دواخراو و موتالباته‌كانی دیكهیانن. هاوكات هه‌ر له‌م ڕۆژه‌دا كرێكارانی شیركه‌تی فاڕابی، له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ركردنی دوازده كه‌س له هاوكارانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه. له ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی خه‌رمانان سه‌دان كه‌س له خانه‌نشین كراوان له به‌رامبه‌ر بینای “وه‌زاره‌تی ته‌عاون، كار و رێفاهی ئیجتماعی” كۆبوونه‌وه و تووڕه‌یی و نه‌فره‌تی خۆیان له كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم ده‌ربڕی و خوازیاری چاره‌سه‌ریی كێشه‌كانیان بوون. خانه‌نشینان به درووشمی وه‌ك “ژیان، كه‌رامه‌ت، سڵامه‌ت، مافی ئێمه‌یه”، “مۆعه‌لیمی زیندانی ده‌بێ ئازاد بكرێ”، “حقووقی نهجوومی، فهلاكهتی عموومی”، “زیندانی سیاسی ده‌بێ ئازاد بكرێ”، “ته‌ئمینی ئیجتماعی، مه‌جلیس، ده‌وڵه‌ت، به‌سه فریوی میلله‌ت”، له‌سه‌ر گه‌یشتن به خواسته‌كانیان پێداگریان كرد. هه‌ر له‌م حه‌فته‌یه‌دا كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی فه‌سا له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قی ٦ مانگ بیمه‌ی كرێكاران و هه‌روه‌ها دواخرانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ستی ٢٥٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه، كۆبوونه‌وه. له سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشین كراوانی شیركه‌تی به‌هره‌به‌رداریی مێترۆی تاران له به‌رامبه‌ر بینای شورای شار ده‌ستییان دایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێدانی موتالباته‌كانیان بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه موعه‌لیمان و خانه‌نشین كراوانی شاری ئیسفه‌هانیش، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌بوونی خواسته‌كانیان له مه‌یدانی ئینقلابی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه. موعه‌لیمانی ناڕازی به هه‌ڵگرتنی چه‌ندین پلاكارد به ناوه‌رۆكی “نه دزی نه زیلله‌ت، ئه‌وانه‌ن درووشمی میلله‌ت” ، “دابین كردنی بیمه” ، “بردنه‌سه‌ری حقووقی موعه‌لیمان بۆ سه‌رووی هێڵی هه‌ژاری”، “تا گه‌یشتن به مافه‌كانمان، درێژه به ناڕه‌زایه‌تی ده‌ده‌ین”، “دژمنی ئێمه لێره‌یه، له خۆڕا ده‌ڵێن ئه‌مریكایه”، له ئاست باروودۆخی ناله‌باری ژیانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
هه‌موو ئه‌مانه ته‌نیا گۆشه‌یه‌ك له ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران و جه‌ماوری كۆمه‌ڵگا بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی هێرشی ڕژیمی ئیسلامی بۆ سه‌ر ژیان و بژیوی خه‌ڵك نیشان ده‌دات و درخه‌ری ئه‌و ڕاستییه كه به كۆتایی هاتنی گه‌مارۆی ئابووری و مشت و مڕی نێوان كۆماری ئیسلامی و ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا، نه ته‌نیا مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاری و جه‌ماوه‌ری دانامركێ به‌ڵكوو به‌رینتر و سهراسهریتر ده‌بێته‌وه. به پێچه‌وانه‌ی ئیدعای سه‌رانی ڕژیم كه گه‌مارۆ و شه‌ڕی ئابووری ئه‌مریكا به هۆكاری سه‌ره‌كیی هه‌ژاری و فهلاكهتی گشتی پێناسه ده‌كه‌ن، كرێكاران و چه‌وساوه‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌روه‌ك له درووشمه‌كانیان دا هاواری ده‌كه‌ن، ڕیشه‌ی سه‌رجه‌م هه‌ژاری و نه‌هامه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگایان ناسیوه. باش ده‌زانن كه بێ مافیی و فه‌لاكه‌تێك كه به‌سه‌ر توێژی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگادا سه‌پاوه و به‌ره‌و په‌ره‌پێدان به ناڕه‌زایه‌تیی و خه‌بات له دژی كۆماری ئیسلامی هانیان ده‌دات، ڕیشه‌ی له سیسته‌می سه‌رمایه‌داری، دزی و گه‌نده‌ڵیی و قه‌یرانێكدایه كه هه‌موو جه‌سته‌ی ڕژیمی ته‌نیوه‌ته‌وه. كۆماری ئیسلامی نه ته‌نیا له وڵامدانه‌وه به داخوازییه‌كانی خه‌ڵك لاڵ و داماوه، به‌ڵكوو به سه‌پاندنی هه‌ژاری و فه‌لاكه‌ت و بێكاریی زیاتر، به‌ستێنێكی ڕوونی بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان خوڵقاندووه.
له ئێستادا، یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین ئه‌ركی هه‌ڵسووڕاوانی سۆسیالیست و ڕادیكاڵی ناو بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌شداری چالاكانه‌یه له خه‌باتی كرێكاران و توێژه چه‌وساوه‌كانی كۆمه‌ڵكا و په‌ره‌پێدانی ناڕه‌زایه‌تی و هه‌نگاو هه‌ڵێنان له مه‌سیری به سه‌ركه‌وتن گه‌یاندنی ئه‌م خه‌باته‌یه. ته‌نیا به‌شداری كردن له خه‌باتی ڕۆژانه و په‌ره‌پێدانی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی و موتالباتییه كه ده‌بێته هۆی یه‌كگرتوویی و هاوده‌نگی و ڕێكخراوبوونی كرێكاران و ئاسۆیه‌كی سیاسیی ڕوون ده‌خاته به‌ر چاوی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه. هه‌ر له‌م ڕێگایهشهوهیه پێشڕه‌ویی حه‌تمیی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و بزووتنه‌وه پێشكه‌وتووه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. له‌سه‌ر به‌ستێنی درێژه و پێشڕه‌ویی ئه‌م بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیانه و وڵامدانه‌وه به خواستهكانیانیانه كه ڕێگا بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوی جه‌ماوه‌ری و چیایهتیی كرێكاران خۆش ده‌كرێت و مه‌یل به‌ره‌و تهحهزۆبی كۆمۆنیستی له ناو كرێكاران و به‌تایبه‌ت هه‌ڵسووڕاوان و پێشڕه‌وانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به‌هێزتر ده‌بێت و پێداویستییه‌كانی ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانه‌ی كۆماری ئیسلامی دێته دی.