کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی دووهه‌می كۆرۆنا له‌ زیندانی ورمێ

سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی دووهه‌می كۆرۆنا له‌ زیندانی ورمێ1

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ شەپۆلی دووهەمی ویرووسی کۆرۆنا لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێ سەری هەڵداوە و لانیکەم چوار ژنی دیکە تووشی ویرووسی کۆرۆنا بوون و بەندی ١ی بەشی ژنانی زیندانی ورمێ قەرەنتینە کراوە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم چوار ژنی دیکە لە بەندی یەکی بەشی ژنانی زیندانی ورمێ بەناوەکانی “موحەبەت مەحموودی، سیمین سەیدی، فاتمە میرابی و دونیا پیری” تووشی ویرووسی کۆرۆنا بوون و بە بێ ئەوەی بەرپرسانی زیندان هیچ جۆرە خزمەتگوزارییەکی پزیشکییان پێ بده‌ن، لە ناو ژوورێک ڕایان گرتوون. شایانی باسه‌، بەندی ١ی بەشی ژنانی زیندانی ورمێ کە ٢٤ ژنی تێدا ڕاگیراوە بە تەواوەتی قەرەنتینە کراون. لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا یەکێک لە بەندکراوانی بەندی ١ی ژنانی ئه‌م زیندانه‌ بە ناوی “ناهید خوداکەرەمی” کە تووشی ویرووسی کۆرۆنا بووە، بە هۆی ناجێگیر بوونی دۆخی تەندرووستی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی زیندان گوازترابوویه‌وه‌. هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشەممە ٦ی خاکەلێوەی ئه‌مساڵ، بەندکراوێکی دیکەی زیندانی ورمێ بە ناوی “فاتیمە عەلیزادە” تەمەن ٥٣ ساڵ و خەڵکی کرماشان بە هۆی تووشبوون بە ویرووسی کۆرۆنا گیانی لە دەست دابوو کە مانگرتنی زیاتر لە ٢٠٠ بەندکراوی ژنی ئەو زیندانەی لێکه‌وتبووه‌وه‌.