به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەپۆلی دووهەمی ویرووسی کۆرۆنا لە ناو زیندانی ورمێ دەستی پێکردووە و جێگری بەرپرسی زیندانیش تووشی ویرووسی کۆرۆنا بووە و بێهداری ئهم زیندانه تەنیا دەرمانی هێورکەرەوە بە نەخۆشەکان دەدا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی هەینی نزیکەی ٢٠٠ بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندی ١٤ زیندانی ورمێ کە کۆخە و هێماکانی تووشبوون بە ویرووسی کۆرۆنایان بووە، سەردانی بێهداری زیندانیان کردووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پزیشک و پەرەستارەکانی بێهداری زیندان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و بە بەرپرسانی زیندانیان ڕاگەیاندووە کە ئێمە ناتوانین پشکنین بۆ ئەو ژمارە زۆرە بکەین و تەنیا دەتوانین ڕۆژان پشکنین بۆ ٢٠ کەس ئەنجام بدەین. ئەو سەرچاوەیە لە درێژهدا ڕاشیگهیانووده: کە بێهداری زیندان هیچ دەرمانێکی نییە و تەنیا دەرمانی هێورکەرەوە بۆ نەخۆشەکان دابین دەکات.