ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، ناڕازییان به چاكسازیی له یاسای خانه‌نشینی له به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانی شوڕای میللی فه‌ڕانسه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هێمنانه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌ره‌و توندووتیژی كێشرا و به توندی سه‌ركوت كرا.
به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا ژماره‌یه‌ك له ناڕازییان ده‌ستبه‌سه‌ر و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون. ناڕازییان به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانی شوڕای میللی فه‌ڕانسه و وتنه‌وه‌ی درووشمی دژه كاپیتالیستی، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ئێمانۆئێل مه‌كرۆن بوون. شایانی باسه، ناڕازییان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه به پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه نوێیه، ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له ٦٢ ساڵه‌وه بۆ ٦٤ ساڵ به‌رزده‌بێته‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زووتر خانه‌نشین ده‌كرێن حقووقی كه‌متر وه‌رده‌گرن.