کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

سه‌ركه‌وتنی پارتی سۆسیالیست له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پۆرتغاڵ

پیروزی انتخابات حزب سوسیالیست پارلمانی

پیروزی انتخابات حزب سوسیالیست پارلمانی

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پارتی “سۆسیالیست” به‌ ڕێبه‌ری “ئانتۆنیۆ كۆستا” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای پۆرتغاڵ، سه‌رله‌نوێی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ به‌ به‌ده‌ست هێنانی زیاتر له‌ نیوه‌ی ده‌نگه‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، به‌دوای كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی ڕه‌زبه‌ر و جیاكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌ نیوه‌ی ده‌نگه‌كان تا ئێستا، پارتی سۆسیالیست به‌ به‌ده‌ست هێنانی ٣٦ و ٧ ده‌هۆمی له‌سه‌دی ده‌نگه‌كان، به‌سه‌ر پارتی ڕاستگه‌رای سۆسیال دێمۆكراتی ئه‌م وڵاته‌ سه‌ركه‌وت‌. “ئانتۆنیۆ كۆستا” له‌ میانه‌ی لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ خه‌ڵكی پۆرتغاڵ نیشانیان دا كه‌ خوازیاری پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ چه‌په‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته‌ له‌وانه‌ پارتی “بلاك چه‌پ” و پارتی “كۆمۆنیست”ن. شایانی باسه‌، پارتی سۆسیالیست به‌دوای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ١٠٤ تا ١١٢ كورسی له‌ په‌رله‌مانی بۆ خۆی مسه‌وگه‌ر كردووه‌.