به پێی ڕاپۆرته‌كان، “جۆ بایدن” به‌ربژێری پارتی دێمۆكرات له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له ساڵی ٢٠٢٠، به به‌ده‌ست هێنانی ٢٩٠ی ده‌نگی “ئێلكتراڵ” و زیاتر له ٧٤ ملیۆن ده‌نگی هاووڵاتییان ئه‌مریكا، له به‌رامبه‌ر ٢١٤ ده‌نگی “ئێلكتراڵ”ی “دوناڵد ترامپ” به‌ربژێری كۆماریخوازه‌كان، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرتانه، ڕۆژی شه‌ممه ٧ی نۆوامبر و پێنج ڕۆژ دوای كۆتایی هاتنی كارزاری هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، هه‌ندێ له ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كان به دیاری كردنی هه‌ژماری ده‌نگه‌كان له ئه‌یاله‌تی پێنسیلوانیا، “جۆ بایدن”یان وه‌ك براوه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ڕاگه‌یاندبوو. جۆ بایدن كه پێشتر به سه‌ركه‌وتنی له ئه‌یاله‌تی ئاریزۆنا ٢٦٤ ده‌نگی ئێلكتڕاڵی به‌ده‌ست هێنابوو، به به‌ده‌ست هێنانی ٢٠ ده‌نگی ئێلكتراڵی ئه‌یاله‌تی پێنسیلوانیا، به فه‌رمی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و وه‌ك هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك هه‌ڵبژێردرا. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه “دوناڵد ترامپ” ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و ئاكامه قه‌بوڵ ناكات و شكایه‌تی خۆی له ڕێگه‌ی ده‌زگای قه‌زاییه‌وه په‌یگیری ده‌كات.