له كاتێكدا كه كه‌متر له چوار مانگی بۆ هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شۆڕای ئیسلامی ماوه، گاڵته‌جاڕیه‌كی ئاشكرا بۆ بازار گه‌رم كردنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه، له كۆڕه جۆراوجۆره‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا ده‌ستیپێكردووه. ئه‌م بازارگه‌رم كردنه له دوو ئاست دایه. یه‌كیان له ئاستی ڕێفۆڕمخوازانی په‌راوێزخراو له ده‌سه‌ڵات و ئه‌وی دیكه‌شیان له ئاست گرووپ به‌ندیه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات دایه. وته و شه‌ڕه‌قسه‌ی هه‌ر دووك لا له ڕۆژنامه و سایته‌كاندا بڵاوده‌كرێته‌وه. به‌ڵگه‌كان ده‌ریان خستووه كه ئه‌م كایه‌یه له باڵاترین ئاستی خۆیدا، ئاگاهانه و كۆنتڕۆڵ كرا‌و به‌ڕێوه ده‌چێت.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌زموونی ده‌وره‌كانی پێشوو بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه له‌م بازاڕی كێبه‌ركێیه‌دا به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زیاتر بۆ ئه‌م لا یان ئه‌و لا ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی نییه، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له كاتی ژماردنی كۆی ده‌نگه‌كاندا، به پێی “به‌رژه‌وه‌ندی نیزام”، له كاتێكی گونجاو‌دا “موهه‌ندێسی” ده‌كرێت. سه‌ره‌كیترین مه‌سه‌له بۆ ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه به هه‌ر فێڵێك بێت، ئه‌مجاره‌شیان ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵك به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان ڕابكێشن و نه‌هێڵن شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان ئه‌وه‌نده بێ ڕه‌ونه‌ق بێت كه به هیچ شێوه‌یه‌ك توانای شاردنه‌وه‌ی ئه‌م بێ ڕه‌ونه‌قیه‌یان نه‌بێت. كه‌وابوو بۆ هه‌ر دووی ئه‌م لایه‌نانه ڕێگا بۆ كایه‌ی ئاڵۆزتر كراوه‌ته و له چه‌ند مانگی داهاتوودا قۆناخه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م كایانه به‌كرده‌وه ده‌ردێنن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وان ئه‌وه‌نده‌ش ساده و ساكار نین كه نه‌زانن دوای ڕووداوه‌كانی مانگی به‌فرانباری ساڵی ١٣٩٦، چیتر نابێ چاوه‌ڕوانی دووپات بوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو بن. به‌ڵام ڕوونه تا كاتێك كه ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری خرۆشاو ئه‌م ڕژیمه‌ی ڕانه‌ماڵیبێ، ئه‌م كایه و گاڵته‌جاڕیه هه‌روا درێژه‌ی ده‌بێت. كه‌وابوو ناسینی شێوه‌كار و ڕسواكردنیان كارێكی به‌جێیه.
لایه‌نی ڕێفۆرمخوازی په‌راوێزخراو له ده‌سه‌ڵات له ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ره‌وه، باسه‌كانی خۆی له سه‌ر بنه‌مای چوار سێناریۆ داڕشتووه و به‌نیازه سه‌ره‌نجی بیروڕای گشتی به‌ره‌و ئه‌م سێناریۆیانه ڕاكێشێ. ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ به زمانی خۆیان له‌م سێناریۆیانه بدوێین، ئه‌وه بریتین له :”تێپه‌ربوون له هه‌ڵبژاردن” كه به مانای بایكۆت كردنه، “وازهێنان له هه‌ڵبژاردن” به‌مانای ته‌سلیم بوون له به‌رامبه‌ر لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار و “به‌شداری بێ شه‌رت و مه‌رج” به واتای ئه‌و كاره‌یه كه تا ئێستا ئه‌نجامیان داوه و سێناریۆكه‌ی دیكه‌ش “به‌شداری مه‌رجدار”ه. به‌ڵام ئه‌وان دوابه‌دوای باس كردنی ئه‌م چوار سێناریۆیه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن كه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنێك له كاردا نه‌بێت، كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و توندوتیژی ده‌ڕوات و هه‌موو شتێك له‌ده‌ست ده‌چێت. له‌مباره‌وه محه‌ممه‌د خاته‌می سه‌رۆك كۆماری پێشوو هۆشداری داوه كه ئه‌گه‌ر ڕێفۆرمخوازان له هه‌ڵبژاردندا به‌شداری نه‌كه‌ن” ئێران له‌ده‌ست ده‌ده‌ین”، هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كۆماری ئیسلامی له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. “سه‌عید حه‌جاریان” له تێئۆریسیه‌نه‌كانی ڕێفۆرمخوازانی په‌راوێزخراو له ده‌سه‌ڵات، ڕوو به هاومه‌ڕامه‌كانی خۆی ده‌ڵێ كه ”به‌ڕاستی ئه‌و دیمۆكراسی و شه‌فاف بوونی هه‌ڵبژاردنه‌ی كه ئێوه پێداگری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، له هه‌موو سێناریۆیه‌كی دیكه مه‌ترسیدارتره” و به ئاشكراش جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ” ئه‌گه‌ر باروودۆخێك بخۆڵقێ كه وه‌ك وڵاتانی دیمۆكراتیك هه‌ڵبژاردنی ڕوون و شه‌فاف به‌ڕێوه‌بچێت و له لایه‌ن خه‌ڵكیشه‌وه هیچ پشتیوانیه‌كی لێنه‌كرێت، ئه‌وكات نه ئۆسووڵ گه‌رایه‌ك ده‌مێنێته‌وه و نه ئیسلاح ته‌ڵه‌بێك. ئه‌وه‌ش به مانای ئه‌و درووشمه‌یه كه له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی مانگی به‌فرانباری ساڵی ٩٦ ده‌وتراوه، ئیسلاح ته‌ڵه‌ب، ئۆسوولگه‌را، ئیتر ته‌واوبوو ماجه‌را”.
به‌ڵام لایه‌نی دسه‌ڵاتدار كه ڕێگه‌ی داوه ئه‌م قسه‌وباسانه بۆ وه‌ڕێخستنی فریوێكی دیكه به شێوه‌ی ئاشكرا له ڕۆژنامه‌كانی ناوخۆدا بڵاو بێته‌وه، خۆشی بێكار دانه‌نیشتووه. بۆ نموونه له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه، ڕۆژنامه‌كانی ئێران، خه‌ڵكیان به شه‌ڕه‌قسه‌ی نێوان ڕه‌ئیسی، سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی و ڕووحانی سه‌رۆك كۆماره‌وه سه‌رگه‌رم كردووه. حه‌سه‌ن ڕووحانی له سه‌فه‌ره‌كه‌ی یه‌زدی دا وتوویه‌تی كه “به بردنی چه‌ند كه‌سێك بۆ دادگا به‌ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی، كڵاو ناچێته سه‌ر خه‌ڵك. ده‌بێ خه‌ڵك به باشی بزانێ كه چه‌نده پووڵ له به‌یتولماڵ ده‌رده‌كێشرێ و چیی به‌سه‌ر دێت. كاتێك ده‌زگای قه‌زایی ئێران به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی ملیۆنی و ملیارد تمه‌نی ده‌بێته‌وه، ده‌بێ سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵیه ملیارد دۆلاریه‌كانیش ڕوونكردنه‌وه بدات”. پاش چه‌ند كاتژمێر “ره‌ئیسی” له ڕێگه‌ی وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه وڵام ده‌داته‌وه كه “بۆچی ئاغای ڕووحانی دوای ٦ ساڵ ئێستا له پله‌ی سه‌رۆك كۆماری‌دا له په‌روه‌نده كۆنه‌كان ده‌دوێ. ئایا ئه‌وه درووشم و ته‌بلیغات بۆ هه‌ڵبژاردنی نییه.” نوێنه‌ری “قۆم”یش بۆ دیفاع له ڕه‌ئیسی ده‌ڵێ: “وته‌كانی ڕووحانی تێكه‌ڵ بوو له‌گه‌ڵ سووكایه‌تی و دژبه ڕێبه‌ری بوو”.
به‌ڵام كۆماری ئیسلامی ئه‌گه‌ر ئه‌هلی ده‌رس وه‌رگرتن له مێژوو یان ته‌نانه‌ت له ڕووداوه‌كانی ده‌ورووبه‌ری خۆی بوایه، به‌وه ده‌گه‌یشت كه چیتر سه‌رده‌می ئه‌م كایه و گاڵته‌جاڕیانه نه‌ماوه. بۆ نموونه یه‌كساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڵبژاردنێك له عێراق به‌ڕێوه‌چوو و ژماره‌یه‌كیش خه‌ڵك به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان ڕۆیشتن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌بینین زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا به‌شداریان نه‌كردبوو وێڕای ئه‌و كه‌مینه‌یه‌ی كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگیان دابوو، شان به شانی یه‌ك، له‌دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رتاپێی نیزامی ده‌سه‌ڵاتدار هاتوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان. خه‌ڵكێك كه سه‌ره‌ڕای گه‌لێك به‌ڵێنی فریوكارانه‌ی وه‌ك “هه‌ڵبژاردنی دووباره و شه‌فاف و دیمۆكراتیك”، “پێداچوونه‌وه به یاسای بنه‌ڕه‌تی”، “ڕیشه‌كێش كردنی گه‌نده‌ڵی” و “جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانی خه‌ڵك”، یه‌خه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌رناده‌ن و به ڕوونی بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه هیچكام له‌م به‌ڵێنیانه هیچكات له لایه‌ن ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه به‌كرده‌وه ده‌رنایه‌ن. له ئێرانیش له باروودۆخێكدا كه نه‌فرت و بێزاری له ڕژیم سه‌رتاپێی كۆمه‌ڵگای ئێرانی داگرتووه، له باروودۆخێكدا كه ڕۆژانه به‌ده‌یان مانگرتنی كرێكاری و ناڕه‌زایه‌تی له ئارادایه، له باروودۆخێكدا كه كۆماری ئیسلامی له هه‌موو لایه‌كه‌وه بۆ ده‌ست كورت كردنه‌وه‌ی زێده‌خوازیه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان كه‌وتووه‌ته ژێر گوشاری ئابووری و سیاسی ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاواوه، لای وایه كه گۆیا ده‌توانێ به بازارگه‌رم كردن بۆ هه‌ڵبژاردن یان نومایش كردنی مووشه‌كه‌كانی له شه‌پۆلی تووڕه‌یی و نه‌فره‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك، خۆی ده‌رباز كات.