کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

سه‌رانی ڕژیم له‌ كۆرۆنا ده‌ترسێن یان له‌ شۆڕشی هه‌ژاران؟

download

download

لهباروودۆخێكدا كهخهڵك ههموو ڕۆژێ لهماتهمینی گیان لهدهست دانی ئازیزانیان دا بهسهر دهبهن و لهباروودۆخێكدا كهبڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا و دواهاتهكانی ههموو بواره كۆمهڵایهتیهكانی كۆمهڵگای خستووهتهژێر چنگی خۆیهوهو وێنهو ئاماری قوربانیان و تووش بووان لهههموو شوێنێك ڕهنگدانهوهی ههیه، سهرانی كۆماری ئیسلامی هیچ ترسیهكیان نییهكهبێنهبهر دووربینهكان و یان لهتۆڕهكۆمهڵایهتیهكانهوهدهركهون و بهئاشكرا درۆ و دهلهسهتهحویلی خهڵك بدهن. لهحاڵێكدا كهستادی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆنا باس لهگیرۆدهبوونی ٥٠٠ ههزار كهس دهكات، ڕووحانی لهناوچهبهناو سپیهكانی سیستان و بهلووچستان دهدوێ. ڕهبیعی وتهبێژی دهوڵهتیش ئیدعا دهكات كهدهوڵهت بهشێوهی هاوكات بهشوێنپاراستنی گیان و دابین كردنی نانهوهیه‌. بهوتهی ئهوئهوهسهركهوتووترین ئهزموونی وڵاتانی جیهان لهدهورهی بڵاوبوونهوهكۆرۆنادا بووه‌”. ههروهها دهشڵێ كهبهمهرجیپێكهێنانی هاوسهنگی لهنێوان سڵامهت و ئابووریو متمانهی نێوان خهڵك و دهسهڵات، ئێران دهتوانێمۆدێلێكی تایبهت لهناو ههموو مۆدێلهكانی كۆرهی باشوور و چین و ئۆرووپا پێشكهشی جیهان كات. ههڵبهت ههموو ئهو ئیدعایانهلهباروودۆخێكدا دێنهبهرهوهكهخهڵك بهچاوی خۆیان دیتیان كهچۆن نهێنی كاریهكانی ڕژیم كۆمهڵگای لهگهڵ بڵاوبوونهوهی ویرووسێكی مهترسیدار بهرهوڕوو كردهوه‌. خهڵك بهچاوی ناباوهڕی خۆیان دیتیان كهچۆن كۆرۆنا سۆراغی زیان ههڵگرترین توێژهكانی كۆمهڵگای گرت. خهڵك بهناباوهڕیهوهدیتیان كهتووش بووانی ویرووسی كۆرۆنا لهبهر دهرگای نهخۆشخانهكاندا لهپێكهوتن. خهڵك باش بینیان كهتهنانهت دهرفهتی بهخاك سپاردنی نزیكترین ئازیزانیشیان نهبوو.

٤٠ ملیۆن بنهماڵهی كرێكاری بهچاوی ناباوهڕی خۆیان دیتیان كهڕێك لهجهرگهی مهرگ و كارهساتدا، نوێنهرانی دوڵهت و خاوهنكار لانیكهم ٢٠ لهسهد كهمتر لهئاستی تهوهرۆم واته٢١ لهسهدیان دابهزینی ئاستی حهقدهستهكان، پهسند كرد. خهڵك دیتیان كهسهدان ههزار كهس لهكرێكاران، كهلهئابووریی ناڕهسمی دا بوونهتهكۆیله، ههر ئهوانهی وا پێیان دهوترێ كرێكارانیژێرپللهیی، بهحاڵی خۆیان ڕهها كراون. دهوترێ كهلانیكهم نیوهی كرێكارانی بیناسازی بێكار بوون. لهباروودۆخێكدا كهتهنیا نزیك به٤٠ لهسهدیان بهركهوتووی بیمهی بێكاری دهبن و لهباروودۆخێكدا كهسندووقهكانی تهئمینی ئیجتماعی، پێش كۆرۆناش تاڵان كرابوون و بهرئاورد كراوهكهدهوڵهت بهسازمانی تهئمینی ئیجتماعی تا مانگی ڕێبهندانی ساڵی ڕابردوو نزیك به٢٥٠ ههزار ملیارد تمهن قهرز دار بووهو ئهوهشلهحاڵێكدایهكهدهوڵهت لهجهریانی كۆرۆنادا، ناوهندهكانی بهرههمهێنانی لهپێدانی سێ مانگ حهقی بیمهبهكرێكاران، معاف كردووه‌. ئهوهش بهمانای قووڵتر بوونهوهی قهیرانی ناو سازمانی تهئمینی ئیجتماعیه، واتهوڵام نهدانهوه بهخواستی كرێكاران لهلایهن ئهم سازمانهوه‌. كهوابوو ئهم كرێكارانهچۆن دهتوانن تیكهنانێك بۆ تێر كردنی خۆیان و بنهماڵهكانیان پهیدا بكهن. ههڵبهت ئهوهش ڕێك ئهو مۆدێلهیهكهوتهبێژی دهوڵهتی ڕووحانی وهكمۆدێلێكی تایبهتبهجیهانی دهناسێنێ. لهو مۆدێلهتایبهتهدا، ئهوهی وائهنجام نادرێپاراستنی گیان و دابین كردنی نانه‌. تهكلیفینانیشمان لهتهوهرۆمی سهرهوهی ٤٠ لهسهد و لهبێكاری كرێكارانی ئابووریی ناڕهسمی دا و لهزۆربهی كارگا گهورهو چكۆلهكان و لهسیمای منداڵانی كاردا و لهڕوخساری ههژاریی ملیۆنان پهراوێزنشیندا، بینی. با تهكلیفیپاراستنی گیانیش له‌‌ زمانی حهریرچی جێگری گشتیی وهزارهتی بێهداشتهوهببیستین. ئهو لهكۆنفرانسێكی ڕۆژنامهوانی دا وتی: “بهڵگهنوێیهكان ئهوهمان پێدهڵێن كهقوربانیانی كۆرۆنا لهلهناو ههژاراندا زیاترن و ئهوهش هۆكارهكهی ئهوهیهكهئهوان كهمتر دهستیان به‌‌ كهرهستهی تهندرووستی و دهرمانی ڕادهگات. واتهكاریگهریی ئابووریی لهسهر ههژاران زیاترهتا سهرمایهداران. ئهوانهی وا خهرێكهپیشهكانیان لهدهست دهدهن و یان بهڕۆژمزد كار دهكهن، لهو باروودۆخهدا زیانێكی زیاتریان وهبهردهكهوێ“. ئهو ههروهها ئیدعای ئهوهی كرد كه‌: “بههۆی دابهزینی قیمهتی نهوت، بهربهستهكانی دهوڵهتیش زیاتر بوون“. مهبهستی ئهو لهههژاران، ئهو جهمعیهتهپتر له٤٠ ملیۆن كهسهیهكهلهژێر هێڵی ههژاریدا ژیان بهسهر دهبهن. ئهم ڕستانه، تهكلیفیگیانیشیان لهزمانی جێگری گشتیی وهزارهتی بێهداشتهوه، ڕوون كردهوه‌. پێویستهلهو كهسهئهو پرسیارهبكرێ كهبۆچی بههۆی دابهزینی قیمهتی نهوت، سفرهی پتر له٤٠ ملیۆن ئینسان بهتاڵ دهكرێت بهڵام هاوكات بوودجهی سپای پاسداران، واتهئۆرگانی سهركوتی خهڵك ٣٣ لهسهدی پێ زیاد دهكرێت و ههزاران ملیارد بوودجهدهدرێتهناوهندهكانی بڵاوكردنهوهی خورافات و دواكهوتووترین بۆچوونهكان و یان ههزینهی بهرزهفڕیهكانی ڕژیم لهناوچهكهدادهكرێت. ههموو ئهوانهش لهحاڵێكدان كهوتهبێژی دهوڵهت دهڵێ كهپتر لهسێ ملیۆن دامهزراوی ڕهسمی و چوار ملیۆن دامهزراوی غهیرهڕهسمی كهوتوونهتهبهردهم مهترسیی كهم كردنهوهی حهقدهست و دهركردن و ههروهها، چالاكیی پتر لهیهك  ملیۆن و  ٥٠٠ ههزار كارگهڕاگیراوه‌. كهوابوو ههر لهئێستاوهدرووشمیجههێشی تهولیدهكهی خامنهییش بۆ ساڵی نوێ، بۆوهبههیچ. ئهگهرچی عهلی شهمعخانی بهرێوهبهری شۆرای باڵای ئهمنیهتی میللی وتوویهتی كه‌ “ئابووری و سڵامهتوهك مۆدێلێكی گونجاو بۆ تێپهڕینی كهم زیان لهقهیران بهكردهوهدهردێت، بهڵام لهڕاستیدا، ئهوهی كهبۆ سهرانی ڕژیم بایهخی نییه، نان و گیانی جهماوهری خهڵكه‌.  سهرانی ڕژیم نیگهرانی قووڵتر بوونهوهی قهیرانی ئابووری و شۆڕشی ههژاران و برسیهكانن. لهخۆڕا نییهكهڕووحانی لهدانیشتنی شۆرای ئهمنیهتی میللی دا وتوویهتی: “ئهگهر چالاكیی ئابووری ڕابگرین، سی میلیۆن برسی دهڕژێنهسهر شهقامهكانو ئهوهش ڕێك ئهو واقعیهتهیهكهسهرانی ڕژیمی لهدواهاتهكانی بڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرنا تۆقاندووه‌.

لهڕاستیدا،خهڵك لهبهفرانباری ٩٦هوهبهرهو ئهملا و لهكاتێكهوهكههێشتا كرۆنا لهئارادا نهبوو، دژ بهم ڕژیمههاتبوونهسهرشهقامهكان و خوازیاری ڕووخاندنی بوون. شایهد حزووری هێزی سهركوتگهر لهسهرشهقامهكان و مهترسیی ویرووسی كۆرۆنا، لهئێستادا ڕێگهنهدات خهڵك بێنهسهر شهقامهكان، بهڵام بێ گومان خهڵك لهیهكهمین دهرفهتهكاندا و ڕێك بههۆی ههموو ئهو جهنایهت و نهێنی كاریانهی وا ڕژیم لهماوهی حهفتهكانی ڕابردوودا ئهنجامی داوه، ئهمجارهیان بهتووڕهیهكی زیاترهوه، شهقامهكان دهكهنهوهگۆڕهپانی دهربڕینی نهفهرت و ناڕهزایهتیی خۆیان.