به پێی ڕاپۆرتی “ئیلنا” هه‌واڵنێریی كاری ئێران، هه‌زینه‌ی سه‌به‌دی بژیوی كرێكاران له چاو چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاستی خۆی. ڕاپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات كه لێكدانه‌وه‌ی كۆمیته‌ی حه‌قده‌ستی كانوونی عالی شورای كار له مانگی گه‌لاوێژدا نیشانی داوه كه سه‌به‌دی بژیویی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كرێكاری گه‌یشتووه‌ته ٧ میلیۆن و ٥٨٠ هه‌زار تمه‌ن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش به‌رئاوردی دامه‌زراوه‌كانی سه‌ربه ڕژیمه و ئه‌م ناوه‌ندانه له ئامارهكانیاندا به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتیان له‌به‌رچاوه و ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی كرێكاران باس ناكه‌ن و باوه‌ڕ پێكراو نین. له باروودۆخێكدا كه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی هه‌زینه‌ی پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كان، ژیانی بنه‌ماڵه كرێكاریه‌كانی به‌رده‌وام دژوارتر كردووه، بێ گۆمان سه‌به‌دی بژیوی له ٨ ملیۆن تمه‌ن تێپه‌ڕ بووه. ئه‌مه‌ش له حاڵێكدایه كه ده‌وڵه‌تی ڕوحانی لانیكهمی حه‌قده‌ستی كرێكارانی بۆ ساڵی ٩٨ نزیك به یه‌ك ملیۆن و نیو په‌سند كردووه. كه‌وابوو ئاستی بژیوی بنه‌ماڵه كرێكاریه‌كان ئه‌ویش ئه‌گه‌ر كاریان وه‌گیر كه‌وتبێ، به پێی دامه‌زراوه ماڵیه‌كانی ڕژیم ٥ به‌رابه‌ر له ژێر هێڵی هه‌ژاری دایه.
ڕژیمی دژه كرێكاری كۆماری ئیسلامی له جیات ئه‌وه‌یكه له هه‌وڵی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی هاتنه خواره‌وه‌ی داهاتی كرێكاران به‌هۆی توندبوونی قه‌یرانی ئابووری و ئاسه‌واری گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا دابێت، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رمایه‌داران، بیر له سه‌پاندنی باروودۆخی دژوارتر و فهلاكهتبارتر به‌سه‌ر كرێكاران ده‌كاته‌وه. ڕژیمی ئیسلامی هه‌وڵ ده‌دات به هه‌ر فێڵ و فریوێك باجی قه‌یرانی ئابووری به خاڵی‌تر كردنی سفره‌ی كرێكاران بداته‌وه. له‌م پێوه‌نده‌دا، “ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی” خه‌ریكی دارژتنی پیلانێكی نوێیه و باسی له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌كات و ده‌ڵێ: “دیاری كردنی لانیكهمی حه‌قده‌ست به‌ربه‌سته بۆ پێكهێنانی شوغڵ و كار“. گۆیا لانیكهمی حه‌قده‌سته‌كان به‌ربه‌ستن بۆ سه‌رمایه‌گوزاریی سه‌رمایه‌داران له لقه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و دبێ ئه‌م كۆسپه‌ش له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری ئێران لابردرێت. به‌رپرسان و نوێنه‌رانی مه‌جلیس كه خۆیان سه‌رمایه‌دارن و چاوی ته‌ماعیان له‌و بڕه پاره‌یه به‌ناوی لانیكهمی حه‌قده‌ستی كرێكاران بڕیوه، ته‌نانه‌ت خۆشیان دانیان به‌وه داناوه كه ئه‌م پاره‌یه كه‌متر له ٢٠ له‌سه‌دی هه‌زینه‌ی ژیانی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كرێكاری دابین ناكات. “ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌جلیس” به‌ناو ڕێگای گه‌شه و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له ركوودی ئابووری دیاری كردووه كه ئه‌ویش له‌دژی كرێكار و له خزمه‌ت خاوه‌نكار دایه. یه‌كێك له ڕێگاكانی ئه‌م ناوه‌نده دیاری كردنی حه‌قده‌سته‌كان به پێی ته‌مه‌ن و جوگرافیای شوێنی كار و ڕێكه‌وتنه، واته “حه‌قده‌ستی جوگرافیایی، حه‌قده‌ستی ته‌مه‌نی و حه‌قده‌ستی ڕێكه‌وتن و سازان”.
ئه‌م پیلانه جهنایهتكارانهیهی ڕژیم تا ڕاده‌یه‌ك دژه كرێكاری و قیزه‌ونه كه ته‌نانه‌ت ناڕه‌زایه‌تیی به‌شێك له ئه‌ندامانی “شورای عالی كار“ی ڕژیمیشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. حه‌سه‌ن حه‌بیبی “به‌ڕێوه‌به‌ری كانوونی هاوئاهه‌نگی شورای ئیسلامی كار” وتی: “له ئێستادا به لابیگه‌ریی خاوه‌نكارانی سوودپهرهست كه به‌شوێن چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكارانن، به‌نیازن حه‌قده‌ست به پێی ڕێكه‌وتن و سازان بێننه گۆڕێ. ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌جلیس به هێرش بردن بۆسه‌ر لانیكهمی حه‌قده‌سته‌كان هه‌وڵ ده‌دات یاسای كاری په‌سندكراوی ساڵی ٦٩ له‌ناو به‌رێت. ئه‌وان له ده‌یه‌ی ٧٠دا ئه‌منیه‌تی شۆغڵیان كرده ئامانج و ئێستاش لانیكهمی حه‌قده‌سته‌كانیان كردووه‌ته ئامانج.” جێگه‌ی ئاماژیه كه به‌رپرسان و نوێنه‌رانی مه‌جلیس خۆیان یه‌كێكن له گه‌وره‌ترین گرووپی خاوهنكاران له ئێران.
پێویسته گه‌ڵاڵه‌ی دیاری كردنی حه‌قده‌سته‌كان به پێی ته‌مه‌ن و جوگرافیای شوێنی کار و ڕێكه‌وتن، به پیلانی جهنایهتكارانهی ناوه‌ند و دامه‌زراوه‌كانی ڕژیمی سه‌رمایه له دژی كرێكاران بناسرێت. كه‌وابێ كۆماری ئیسلامی ده‌ستی سه‌رمایه‌داران و خاوهنكاران ئاواڵه ده‌كات تا له هه‌موو شار و ناوچه‌یه‌ك خۆیان حهقدسهتهكان دیاری بكه‌ن و مه‌رجی كۆیلانهتر به‌سه‌ر كرێكاراندا بسه‌پێنن و بۆ نموونه بتوانن بۆ منداڵان و كرێكارانی به‌ته‌مه‌ن حه‌قده‌ستی كه‌متر دیاری بكه‌ن و هه‌ركاتیش مه‌یلیان بێت بێ هیچ ماف و پێدانی هیچ هه‌زینه‌یه‌ك له‌سه‌ر كار ده‌ریان ده‌كه‌ن. له ڕاستیدا ئه‌م ڕێگا چاره‌یه‌ی مه‌جلیسی ڕژیم نه‌ك هه‌ر نابێته هۆی گه‌شه‌ی به‌رهه‌مهێنان و چوونه‌ده‌ر له قه‌یران به‌ڵكوو ڕێژه‌ی زۆر كه‌می ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش كه ماونه‌ته‌وه له‌ناو ده‌بات و ڕكوودی زیاتر به‌دوای خۆیدا دێنێت.
كۆماری ئیسلامی به‌هۆی ئه‌وه‌یكه له‌گه‌ڵ بنبه‌ستی ئابووری به‌ره‌وڕوویه و توانای وه‌دی هێنانی هیچ كام له موتالباتی كرێكارانی نییه، به‌نیازه قه‌یرانی ئابووری و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی بێكاری كه خۆی له هۆكاره سهرهكیهكانێتی، بیخاته ئه‌ستۆی كرێكاران و لانیكهمی حه‌قده‌سته‌كانیان. هاوكات ئه‌ندامێكی دیكه‌ی شورای عالی كاری ڕژیم به‌ناچار دانی به باروودۆخی ناله‌باری كۆماری ئیسلامی دانا و وتی” ده‌وڵه‌ت پشتی له سه‌ره‌كیترین خواستی گشتی واته قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی هێزی كڕینی كرێكاران كردووه و ته‌نانه‌ت بایه‌خ به به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنی شورای عالی كار نادات و حازر نییه دانیشتنێكی مانگانه به‌ڕێوه‌به‌رێت و هیچ هه‌وڵێك نادات.”
سه‌پاندنی گوشار و دارژتنی پیلان له دژی لانیكهمی حه‌قده‌ستی كرێكاران له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمی ئیسلامی له حاڵێكدایه كه هه‌ر ئه‌م كاربه‌ده‌سته دز و گه‌نده‌ڵانه به وه‌رگرتنی حقووقی سه‌رسووڕهێنه‌ر و ڕانتی حكوومه‌تی سه‌رچاوه‌گرتوو له ڕه‌نج و ئازاری كرێكارانی سته‌ملێكراو، بوونه‌ته خاوه‌نی به میلیارد دۆڵار سه‌رمایه.
له لایه‌كی دیكه‌وه دامه‌زراوه و ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆكان و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژیی خاوه‌نانی سه‌رمایه بۆ سه‌ر بژی‌و و ژیانیان، به ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا به‌ر به وه‌حشیگه‌ری سه‌رمایه بگرن. له وه‌ها باروودۆخێكدا پێویسته هه‌موو كرێكاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش، ڕێكخراو و هێزی سیاسی و ئینسانه ئازادیخوازه‌كان پشتیوانی له خواستی كرێكاران بۆ وه‌دی هاتنی لانیكه‌م حه‌قده‌ستی ٨ ملیۆن تمه‌نی بكه‌ن. به‌ڵام خوڵقاندنی هه‌رچه‌شنه ئاڵووگۆڕێك بۆ باشتر كردنی باروودۆخی بژیوی كرێكاران و بردنهسهرهوهیی حه‌قده‌سته‌كان له گره‌وی تێكدانی هاوسه‌نگی هێزی چینایه‌تی له نیوان كرێكاران و سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌كانیان دایه. بێ گومان ئه‌وه‌ش كاتێك دێته دی كه كرێكاران له ڕێكخراوی سینفی ــ سیاسی و چینایه‌تی سه‌رتاسه‌ری خۆیاندابن و درێژه به خه‌باتیان بده‌ن.