دكتۆر ناسر هێمه‌تی، چالاكی مه‌ده‌نی و به‌ندكراوی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی ئاودانانی ئیلام، له‌لایه‌ن دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره به “سه‌بی نه‌بی”(بێڕێزی به په‌یغه‌مبه‌ری ئیسلام) تۆمه‌تبار كراوه.
دكتۆر ناسر هێمه‌تی پێشتر و له بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كرابوو. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، بانگهێشتی دادسه‌رای ئاودانان كرا و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی ئازاد كرا. دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئاودانان ناسر هێمه‌تی به “بێڕێزی به په‌یغه‌مبه‌ر”، “بێڕێزی به خامنه‌یی”، “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژ به نیزام” و “چالامكی ته‌بلیغی دژ به كۆماری ئیسلامی” تۆمه‌تبار كردووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه سزای قورس به سه‌ر ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه دا بسه‌پێنێت.