به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له شاری ئه‌یوان غه‌ربی سه‌ر به پارێزگای ئیلام به ناوی “بابه‌ك كه‌ریمی”، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به زیندان مه‌حكووم كراوه.
“بابه‌ك كه‌ریمی” له ڕێكه‌وتی ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠١ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا به‌جۆرێك كه ده‌ست و پایه‌كی شكا و لاقێكی سووتێندرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا ده‌ستی دابۆوه مانگرتن له خواردن و پاش ئازادی به وه‌سیقه، له‌لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژی ئه‌منیه‌تی وڵات و تێكدانی ئاسایشی گشتی” به پێنج ساڵ زیندان و به تۆمه‌تی “بێڕێزی به خامنه‌یی و خومه‌ینی” به چوار ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.
