به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، “بنیامین ڕه‌حیم پوور” به‌ندكراوێ پێشووی سیاسی و خه‌ڵكی ئاوایی “ئه‌وێهه‌نگ”، له لایه‌ن دادگا ئینقلابی شاری سنه‌وه یه‌ك ساڵ حوكمی زیندانی ته‌عزیری به سه‌ردا سه‌پێندرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه بۆ سه‌ر دوكانه‌كه‌ی له شه‌قامی ٢٥ی ئه‌و شاره، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا به ناوی “شارامفه‌ر” كرا و حوكمی یه‌ك ساڵ زیندانه‌كه‌ی به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه كوردستانییه‌كان” به سه‌ریدا سه‌پێندراوه. جێگای ئاماژه‌یه ناوبراو پاشتر به هه‌مان تۆمه‌ت، حوكمی ١٨ مانگ زیندانی ته‌علیقی و هه‌روه‌ها ٦ مانگ به‌ندكرانی ته‌عزیری به سه‌ریدا سه‌پێندرابوو.