ڕۆژنامەی “واڵ ستریت ژورناڵ” لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاوی کردەوە کە وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا بە سزادانی ١٤ بانکی عێراقی، مامەڵەی دۆلاری بە مەبەستی سپیکردنەوەی پارە بۆ ئێران قەدەغە کردووه.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی “واڵ ستریت ژورناڵ”، وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا و بانکی فێدراڵی نێویۆرک، ١٤ بانکی عێراقی لەوانە “بانکی ئیسلامیی ئەل موستهشار”، “بانکی هەولێر”، “بانکی ئیسلامیی جیهانی” و “بانکی ئیسلامیی زهینی عێراقی” بە مەبەستی ڕێگری کردن لە سپیکردنەوەی پارە بۆ ئێران، تەحریم کردووە.
