کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر ١٢ به‌رپرسی سپای پاسداران له‌لایه‌ن ئه‌مریكا

سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر ١٢ به‌رپرسی سپای پاسداران له‌لایه‌ن ئه‌مریكا

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەرمانانی 1403، وەزارەتی خەزێنەداری ئه‌مریکا گەمارۆی خستە سەر 12 بەرپرسی کۆماری ئیسلامیی کە دەستیان لە سەرکوتی ناڕەزایان بووه‌.

لە دووهەمین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئەمینی و دەستپێکی بزووتنەوەی “ژن،ژیان،ئازادی، ئەم سزایانە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئوستڕالیا و کانادا بە سەر “ئەندامانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی و بەرپرسانی بەندیخانە و کەسانی تێوەگلاو لە سەرکوتی کوشندەی خەڵک سه‌پێندراوه‌. وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئەو کەسانەی كه‌وتوونه‌ته‌ لیستی ته‌حریمه‌كانی ئه‌مریكاوه‌، بەرپرسیارن لە کوشتن، سەرکوت، توندووتیژیی، ڕفاندن، ئەشکەنجە، دەستدرێژی سێکسی و بێبەشکردنی به‌ندكراوان له‌ ده‌رمان.