ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ده‌وڵه‌تی ئاڵمان پێشنووسی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی بۆ سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سایه‌تی و ناوه‌ندی سه‌ركوتگه‌ری ڕژیم ئاماده كرد و ده‌وڵه‌تی كاناداش چه‌ندین كه‌سایه‌تی و شیركه‌تی خسته نێو لیستی گه‌مارۆكانیه‌وه.
به‌پێی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئاڵمانه‌وه ئاماده‌كراوه، ١٦ كه‌سایه‌تی و ناوه‌ندی ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی كه ده‌ور و نه‌خشیان له سه‌ركوتی خۆێناوی خۆپێشانده‌ران هه‌بووه ده‌خرێنه نێو لیستی گه‌مارۆكانی یه‌كیه‌تی ئۆرووپاوه و بڕیاره ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه له ڕێكه‌وتی ١٧ ئۆكتۆبه‌ر به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئیتحادییه‌ی ئۆرووپا باسی لێوه بكرێت. ڕۆژنامه‌ی “ئێشپیگل“ی ئاڵمانی ڕایگه‌یاندووه كه دیپلۆماته‌كانی ئاڵمان، فه‌ڕانسه، دانمارك، ئیسپانیا و ئیتالیا و كۆماری چیك پێشنووسی سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی بخنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی كاناداش ٢٥ كه‌سایه‌تی و ٩ ناوه‌ه‌ندی ده‌وڵه‌تی ڕژیمی خستۆته نێو لیستی گه‌مارۆكانیه‌وه كه زۆربه‌یان به‌رپرسانی باڵای سپای پاسدارانن.