وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا ١٨ دامه‌زراوه و به‌رپرسی كۆماری ئیسلامی كه ده‌ور و نه‌خشیان له دابینكردنی ئیمكانات بۆ گرووپه تیرۆریستیه‌كان بووه ته‌حریم كرد.
له ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكادا هاتووه، ئه‌و ١٨ دامه‌زراوه كه‌لووپه‌لی پێویستیان بۆ چاودێریكردنی خه‌ڵك به تایبه‌ت ژنانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری دابین كردووه و ده‌ستیان له سه‌ركوتی خۆپێشانده‌رانی شۆڕشی ژینادا بووه. هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی درووستكردنی حیسابی بانكی و سیسته‌می نارده‌نی په‌یام، ته‌حریمه بانكییه‌كانیان ده‌ور داوه‌ته‌وه و له‌و ڕێگاوه، پاره و چه‌كوچۆڵیان به ده‌ست گرووپه تیرۆریستیه‌كان گه‌یاندووه.