وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك سزای تازه‌ی به سه‌ر ٢٢ كۆمپانیا كه له‌گه‌ڵ سپای قودس دا هاوكاریان كردووه سه‌پاند.
له ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكادا هاتووه، ئه‌و ٢٢ شیركه‌ته بۆ ده‌ورلێدنی گه‌مارۆ نه‌وتییه‌كانی سه‌ر كۆماری ئیسلامی هاوكاریان له‌گه‌ڵ سپای قودس كردووه. سپای قودسی ڕژیم له لیستی تیرۆری ئه‌مریكا جێی گرتووه و له ڕێگه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی قاچاخی كۆماری ئیسلامی، هه‌وڵی داوه هه‌زینه‌ی به‌رنامه مووشه‌كی و ئه‌تۆمییه‌كانی ڕژیم دابین بكات.