وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك گه‌مارۆی تازه‌ی به سه‌ر كۆماری ئیسلامی و گرووپی حیزبۆڵڵای لوبنان دا سه‌پاند.
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی دانووستانی نێوان ئه‌مریكا و كۆماری ئیسلامی له حه‌فته‌ی داهاتوو له وڵاتی نۆ‌رویژ، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا گه‌مارۆی به سه‌ر كۆمه‌ڵێك شیركه‌تی نه‌وت و كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگری كۆماری ئیسلامی دا سه‌پاندووه. هاوكات سه‌رچاوه ماڵییه‌كانی حیزبۆڵڵای لوبنان وه‌كوو بانكی قهرزۆلحهسهنه خراوه‌ته نێو لیستی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا و هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌و گرووپه ڕازی بووه چه‌كه قورسه‌كانی ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی لوبنان بكات به مه‌رجێك ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له خاكی لوبنان بچێته ده‌ره‌وه و كۆتایی به هێرشه‌كانی بێنێت. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردوو به‌رپرسی دابینكردنی چه‌كوچۆڵی حیزبۆڵڵا به ناوی قاسم ئه‌لحسێنی له هێرشی په‌هبادی ئیسڕائیل دا كوژراوه.