هاوکات لەگەڵ لێدوانەکانی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا، وەزارەتی خەزێنەی ئه‌و وڵاته ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گوڵان، سزای نوێی بەسەر کۆماری ئیسلامی‌دا سەپاند.
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی داراییە ده‌ره‌كییه‌كانی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا، محەممەدڕەزا سەدیقی سابر و ئەحمەد حەقیقەت تەڵەب، دوو هاووڵاتیی ئێرانی، لەگەڵ کۆمپانیای “پویا پارس” کە لە ناوچەی پیشەسازیی شەمس ئابادی تاران هه‌ڵكه‌وتووه، خراونەته لیستی گه‌مارۆكانی ئه‌و وڵاته‌وه. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، ماركۆ ڕۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: سەپاندنی سزای نوێ بەسەر دوو کەس و کۆمپانیایەکی ئێرانی بەهۆی چالاکییه‌كانیان لە به‌رنامه‌ی ناوه‌كی بووه و ڕێگه له گه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی به چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌گرێت.