شۆرای یه‌كێتی ئورووپا ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕایگه‌یاند كه كه‌شتیڕانی كۆماری ئیسلامی ته‌حریم كراوه.
شۆرای یه‌كێتی ئورووپا له ڕاگه‌یاندنێك دا باسی له ده‌ور و نه‌خشی كه‌شتیڕانی كۆماری ئیسلامی بۆ ده‌وردانی گه‌مارۆكانی سه‌ر ڕووسیه كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه كۆماری ئیسلامی هیچ یارمه‌تی په‌هبادی و مووشه‌كی ڕووسیه ئه‌دات، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌حریمه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته، یارمه‌تی ده‌وڵه‌تی ڕووسیه ئه‌دات. هاوكات، ترۆئیكایی ئورووپایی خۆی بۆ په‌سه‌ندكردنی قه‌تعنامه‌یه‌كی نوێ دژی به‌رنامه ناوه‌كییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌كات، و به‌رپرسانی ڕژیم له ته‌نیشت خواستیان بۆ گفتگۆ، هه‌ڕه‌شه‌ی له وڵاتانی ئورووپایی و ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.