ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ده‌وڵه‌تی كانادا چواره‌مین به‌سته‌ی گه‌مارۆی به‌سه‌ر چه‌ندین ناوه‌ند و كه‌سایه‌تی كۆماری ئیسلامی‌دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و گه‌مارۆیانه وه‌كوو سێ به‌سته تهحریمیهكهی پێشوو كه پێشتر به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ناوه‌ندی ئه‌منییه‌تی ڕژیمدا سه‌پابوو، چه‌ندین به‌رپرس و ناوه‌ندی دیكه‌ی ڕژیم ده‌گرێته‌وه كه ده‌ور و نه‌خشیان له سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران دا هه‌بووه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی كانادا وه‌كوو هاوپیشه‌كانیان له پاڕله‌مانی نیووزله‌ند خوازیاری وه‌ده‌رنانی كۆماری ئیسلامی له كۆمیسیۆنی ژنانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بوون.