“ڕامین خالیدی حه‌سه‌ن ئاوایی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری ورمێ، له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه حوكمی پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ناوبراو سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ، ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعاتی شاری نه‌غه‌ده كرا. ئه‌و هاووڵاتییه پاش لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی جه‌سته‌یی و ده‌رونی زۆر، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری نه‌غه‌ده كرا و سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، له لایه‌ن لقی دووهه‌می دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، به تۆمه‌تی “ساز كردنی گروپ به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات“، حوكمی پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
