كۆمیته‌ی به‌دواداچوون بۆ دۆخی به‌ندكراوان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند كه لقی ١١ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی كه‌ره‌ج، كه‌یفه‌رخواستی كۆتایی بۆ “ماشا‌ڵڵا كه‌ره‌می” و ٨ به‌ندكراوی دیكه ده‌ركردووه پێنج تۆمه‌تی خستۆته پاڵ دۆسیه‌كه‌یان.
به‌پێی كه‌یفه‌رخواستی دادسه‌رای ئینقلابی كه‌ره‌ج، “ماشا‌ڵڵا كه‌ره‌می” و ئه‌و ٨ به‌ندكراوه‌ی دیكه به “ئه‌ندامه‌تی له گرووپ به مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی”، “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام”، “پێگهێنانی گرووپ بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” تۆمه‌تبار كراون. ئه‌و كۆمیته‌یه پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه “ماشا‌ڵڵا كه‌ره‌می” له لێپرسینه‌وه‌كانی دا به تۆمه‌ته‌كانی “فێڵبازی” و “سووئیستفاده له هه‌ستی خه‌ڵك” تۆمه‌تبار كرابوو. “ماشا‌ڵڵا كه‌ره‌می باوكی هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” ناسراو به “كۆماره” و له ڕێكه‌وتی ٣١ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش دوو مانگ و نیو ڕاگیران له به‌ندی تاكه‌كه‌سی، ڕۆژی ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ بۆ به‌ندی گشتی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج گوازرایه‌وه.
