“به‌یان سالحیان” پزشك و چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سه‌قز، له لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم”، حوكمی ٨ مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ناوبراو پێشووتر له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”دا، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات هاوكات له گه‌ڵ دوو پزشكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه، به دانانی بارمته ئازاد كرا. به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و چالاكوانه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم له ڕیگه‌ی دانانی پۆست له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان”، ئه‌و حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.