ئه‌تله‌سی زیندانه‌كانی ئێران ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، باسی له چوار هێنده بوونی سه‌پاندنی سزای شه‌لاق و زیندان به‌سه‌ر به‌ندكراوان پاش شۆڕشی “ژینا” كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌تله‌سی زیندانه‌كانی ئێران، له مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ و پاش شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” تا به ئه‌مڕۆ، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم به لانیكه‌م ١١٧ چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌وانه ١٣ ژن و ١٠٤ پیاوی به‌پێی ماده‌ی ١٣٤ی یاسای ئیسلامی سه‌رجه‌م به ٧ هه‌زار و ٤٠٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كردووه. ئه‌و ١١٧ چالاكه وێڕای حوكمی شه‌لاق سه‌رجه‌م به ٩٩ ساڵ و سێ مانگ به‌ندكران و ١١٦ ملیۆن تمه‌ن سزای ماڵیش مه‌حكووم كراون.