به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، “حه‌مید عه‌باسی” هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌ڵماس، له لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه سه‌رجه‌م حوكمی ٦ ساڵ به‌ندكرانی به سه‌ردا سه‌پێندراوه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، ناوبراو به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم، بێڕێزی به ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی، هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دژ به حكومه‌ت، هه‌ڵگرتنی چه‌ك به بێ ئیزن و گه‌ڕان به دوای ئاسه‌واره مێژووییه‌كاندا به شێوازێكی نایاسایی“، سه‌رجه‌م حوكمی ٦ سڵ زیندان و هه‌روه‌ها دانی ٥٠٠ ملیۆن جه‌ریمه، به سه‌ریدا سه‌پێندراوه. جێگای ئاماژه‌یه ناوبراو له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی‌دا، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و ته‌نانه‌ت كوڕه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه.