به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی “ئالان محه‌ممه‌دی” له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه به ٥ ساڵ به‌ندكران و ٦ ملیارد جه‌ریمه‌ی نه‌قدی مه‌حكوم كرا.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی بە دەستمان گەیشتووە، ناوبراو مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ١٤٠٢، بە تەقەی هێزه‌كانی پارێزوانی سنووره‌وه له ناوچه‌ی هه‌نجیران له كاتی كۆڵبه‌ریدا به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت و پاشان به دانانی بارمته‌ی ٨ ملیاردی به شێوازێكی كاتی ئازاد ده‌كرێت.