له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٨ كه‌س له چالاكانی مه‌زهه‌بی كورد له پارێزگای كرماشان، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سه‌رجه‌م حوكمی ٢٠ ساڵ زیندانیان به سه‌ردا سه‌پێندراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م هاووڵاتییانه به ناوه‌كانی “یاسین ئه‌عزه‌می، موعین خودادادی، یاسین شه‌هسه‌واری، فه‌رید مورادی، یاسین ڕه‌مه‌زانی زاده، هێمن پاڵانی، عرفان مورادی و په‌یمان بابایی“، خه‌ڵكی شاره‌كانی جوانڕۆ و سه‌پێڵی زه‌هاو، ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به دانانی بارمته‌ی یه‌ك ملیاردی ئازاد كراون. پاشان ئه‌و ٨ كه‌سه له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی كرماشانه‌وه هه‌ر یه‌ك حوكمی دوو ساڵ و ٦ مانگ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.