“ئه‌عزه‌م غوڵامی زه‌هاب” چالاكی بواری مافی ژنان له‌لایه‌ن لقی ٥ی دادگای ئینقلابی مه‌شهه‌ده‌وه به سه‌رۆكایه‌تی قازی “حسێن یه‌زدانخواه” به ١٦ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.
“ئه‌عزه‌م غوڵامی زه‌هاب” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی “قاسم ئاوا” له شارۆچكه‌ی غه‌ربی مه‌شهه‌د، ١٠ مانگ له‌وه‌پێش له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د گوازرایه‌وه. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ست ڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌ڵگه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بێبه‌ش كرابوو.
