بەندکراوێکی سیاسی کورد و خەڵکی باکووری کوردستان بە ناوی “محەممەد بیرداڵ” کە هاوینی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری ماکۆوه سزای ١٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوه.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، “محەممەد بیرداڵ” لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی ماکۆوه بە تۆمەتهكانی “هاوکاری و ئەندامەتی لە یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” و “هەوڵدان دژی ئاسایشی گشتی” سزای ١٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە کە بە پێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان، قورسترین سزا واتە ٤ ساڵ بەندکرانی ناوبراو جێبەجێ دەکرێت. جێگای ئاماژهیه كه ناوبراو خەڵکی شاری “دوبایزید”ی باکووری کوردستانە و خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی ههتاوی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماکۆ دەستبەسەرکراوە.