به پێی ڕاپۆرته‌كان، “فروغ خۆسره‌وی” موعه‌لیمی به‌ندكراو پاش بانگهێشتی بۆ دادگا ئینقلابی شاری بێهبه‌هان، حوكمی ١٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٧ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی سپای شاری بێهبه‌هانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ١١ ڕۆژی لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه به دانانی بارمته و به شێوازێكی كاتی له زیندانی سپیداری ئه‌هواز ئازاد كرا. ئه‌و هاووڵاتییه ڕۆژی ڕابردوو پاش بانگهێشتی بۆ لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی ئاری بێهبه‌هان، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم، بێڕێزی به ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی، بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام و هه‌روه‌ها هاوكاری له‌گه‌ڵ میدیاكانی سه‌ر به ڕژیمی ئیسرائیل” حوكمی ١٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
