دوای تۆمارکردنی داخوازی پێداچوونهوهی “ئەیوب غەیبی پوور حاجیوهر”، یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ی، حوکمی یازدە ساڵ زیندانی و دووركردنهوهی بۆ زیندانی کرمان لەلایەن دادگای باڵا پشتڕاستکرایەوە.
“گئەیوب غەیبی پوور حاجیۆهر”، لە دایکبووی ١٠ی بەهمەنی ساڵی ١٣٧٣، لە خهزهڵوهر ١٤٠١ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەهوازەوە لە پەیوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان دەستبەسەر و بۆ زیندانی شیبان لەم شارەدا گواسترایەوە. دواجار لە ٢٤ی خهزهڵوهری ساڵی ڕابردوو بە دانانی بارمتەی سێ ملیار تۆمان لەم زیندانە ئازاد کرا. “غەیبی پوور” پێشتر لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەهوازەوە بە تۆمەتی “سووتاندنی بە ئەنقەست و لەناوبردنی موڵک و ماڵی گشتی و پڕوپاگەندە دژی ڕژیم” سزای زیندانی به سهردا سهپێندرابوو.