کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی ناڕه‌وا به‌ سه‌ر ئیسماعیل عەبدی

10 4 5

لێژنەی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ لەگه‌ڵ هەڵە ئیدارییه‌كانی ئاموزش و پەروەرشی ئوستانی تاران، ئیسماعیل عەبدی بە كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی ناڕه‌وا تۆمەتبار کرد.

لێژنەی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ لەگه‌ڵ هەڵە ئیدارییه‌كانی ئاموزش و پەروەرشی تاران، ئیسماعیل عەبدی بە “بەشداری لە مانگرتن و خۆپێشاندانی نایاسایی”، “هاندانی ئه‌ندامانی كانوونی سنفی موعه‌لیمان بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجی نایاسایی”، “لیدری ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و بوون به‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی موعه‌لیمانی ناڕازی” تۆمه‌تبار كردووه‌. شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و تۆمه‌تانه، خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ په‌روه‌نده‌سازی ناونده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ چالاكانی سنفی بوو.