به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له ترسی سه‌رهه‌ڵدانی به‌ندكراوانی زیندانی “دیزڵ‌ئاوا“ی كرماشان، به سه‌دان هێزه‌ی تایبه‌تیان هێناوه‌ته نێو زیندان.
به‌وته‌ی هاووڵاتییه‌ك، بە سەدان چەکداریان بردووەتە نێو زیندانەکەوە له ترسی ئه‌وه‌یكه به‌ندكراوان شۆڕش بكه‌ن و ده‌رگاكانی زیندان بشكێنن. ئه‌و سه‌ر‌چاوه‌یه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، له دوو ڕۆژی ڕابردوودا به‌شكێی زۆر له به‌ندكراویانیان ئه‌شكه‌نج و ئازار داوه به شێوه‌یه‌ك كه ده‌ست و پێی ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوان شكاوه و توانای جووڵه‌یان نه‌ماوه. به‌ندكراوان داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن بچنه به‌رده‌م زیندانه‌كان خۆپێشاندان بكه‌ن.