کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی كه‌شی ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر خاش پاش كوژرانی منداڵكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ

سه‌پاندنی كه‌شی ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر خاش پاش كوژرانی منداڵكی ته‌مه‌ن

ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی مانگی گوڵان و هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ر‌ی “حسێن سه‌لامی” فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران بۆ شاری خاش، مێرمندڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ كوژرا و سپای پاسداران هێزه‌كانی له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌و شاره‌ بڵاو پێ كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حسێن سه‌لامی” فه‌رمانده‌ی جه‌نایه‌تكاری سپای پاسداران ڕۆژی هه‌ینی له‌ سه‌فه‌رێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌ دا سه‌ردانی شارستانی خاشی كرد و میدیاكانی ڕژیم ئامانجی ئه‌و سه‌فه‌ره‌یان كردنه‌وی چه‌ند پرڕۆژه‌ی ئه‌منیه‌تی و نیزامی ناو برد. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌فه‌ره‌ هێزه‌كانی ڕژیم مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵیان به‌ناوی “حه‌ماد ڕیگی قه‌له‌نده‌رزهی” كۆڕی مه‌وله‌وی “محه‌ممه‌د عوسمان قه‌له‌نده‌رزهی” نه‌یاری كۆماری ئیسلامی، كوشت و له‌ ترسی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تیان به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا زاڵ كرد. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی ئه‌و منداڵه‌ به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه‌ به‌رپرسانی باڵای ڕژیم به‌ڕێوه‌ چووه‌.