ئومید فەراغهت، ڕۆژنامەنووسی خهڵكی كهرهج، لەلایەن لقی 1ی دادگای ئینقلابی ئهو شاره بە سەرۆکایەتی دادوەر ئاسیف ئەلحوسهینی بە شەش مانگ بەندکردن سزا درا.
بە پێی ئەو بڕیارەی کە لەم دواییانەدا لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی کەرەجەوە دەرچووه و ڕۆژی ڕابردوو ڕادەستی ئومید فەراغەت کراوه، ناوبراو بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری سزا دراوە. ئومید فەراغەت ڕۆژنامەنووس و چالاکی ڕاگەیاندن لە بواری پرسە سیاسییەکانه. ناوبراو پێشتر و له مانگی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٢، لەلایەن لقی ٧ی دادگای گشتی و ئینقلابی کەرەج، سزای دوو ساڵ قەدەغەکردنی ئینترنێت و چالاكی له تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی بەسەردا سەپێندرابوو.