ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر، ٧ به‌ندكراوی ڕاگیراو له زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز،له لایه‌ن ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیمه‌وه سه‌رجه‌م حوكمی ٣١ ساڵ به‌ندكرانیان به سه‌ردا سه‌پێندرا.
به پێی ڕاپۆرتهكانن ٧ زیندانی عه‌قیده‌تی عه‌ره‌ب خه‌ڵكی شاری ئه‌هواز به ناوه‌كانی “خه‌لیل و عه‌لی خه‌زره‌جی، عه‌لی بروایه، عه‌باس حه‌مادی، حسێن سه‌یلاوی، عه‌بدولمه‌جید هاشمی و یونس غه‌رباوی“، ڕێگه‌وتی ١٧ی به‌فرانباری ١٤٠٣ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ و ئه‌شكه‌نجه و ئازاری ئه‌و به‌ندكراوانه، ڕه‌وانه‌ی به‌ندی ٨ی زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز كراون و له دادگایه‌كی ناڕه‌وا و كورت ماوه‌دا ئه‌م حوكمانهیان به سه‌ردا سه‌پێندراوه. به پێی بڕیاری دادگا ئینقلابی ڕژیم “خه‌لیل و عه‌لی خه‌زره‌جی، عه‌لی بروایه، عه‌باس حه‌مادی و حسێن سیلاوی” هه‌ركام پێنج ساڵ زیندان و “عه‌بدولمه‌جید هاشمی و یونس غه‌رباوی” هه‌ركام سێ ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.