سوله‌یمان عه‌بدی چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی سه‌قز له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیداره‌ییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی كوردستان به خانه‌نشینی ناچاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی پله‌ی خزمه‌ت له گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان مه‌حكووم كرا.
سوله‌یمان عه‌بدی له ساڵی ١٤٠١ ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به سه‌ر كه‌لووپه‌لی شه‌خسی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی دا گیرا. مانگی پووشپه‌ڕی ١٤٠٢، به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی له ڕێگه‌ی به‌شداری له كۆبوونه‌ی گۆڕستانی ئایچی” به ٨ مانگ زیندان و ٧٠ زه‌ربه شه‌لاق سزا درا به‌ڵام ئه‌و حوكمه له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه به كاری بێ به‌رامبه‌ر له كۆمیته‌ی ئیمدادی خۆمه‌ینی گوڕدرا و سزای ٧٠ زه‌ربه شه‌لاقی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ هه‌ڵپه‌سێردرا. ئه‌و چالاكه سنفیه له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ٨ مانگ زیندان مه‌حكووم و مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣ پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی به‌ندكرانی له زیندان ئازاد كرا.