به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، به‌ختیار ڕزوانی موعه‌لیمی خه‌ڵكی گه‌چساران به جه‌رێمه‌ی ماڵی مه‌حكووم و ئه‌بۆلفه‌زل خوران، چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئه‌اراك به یه‌ك ساڵ زیندان و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق سزا دراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ختیار ڕزوانی پێشتر به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار و به سێ مانگ زیندان سزا درابوو، به‌ڵام حوكمه‌كه‌ی له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ ٩ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمی ماڵی گوڕدراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌بۆلفه‌زل خوران موعه‌لیمی دڵسۆزی خه‌ڵكی ئه‌راك به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “تیكدانی ئاسایش وڵات” به یه‌ك ساڵ زیندان و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراوه.